+ وێنە ... بە پێی بڕیاری وەزارەتی دارایی مووچەی ئەم مووچەخۆرانە ڕادەگیرێت

پەیامی کورد     ...    بە پێی بڕیاری وەزارەتی دارایی مووچەی ئەم مووچەخۆرانە ڕادەگیرێت

وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستان رایگەیاند، لێبڕینی مووچە لەو مووچەخۆرانەی کە دوو مووچەیان وەرگرتوە لە پێش 2020/07/01 رادەگیرێت و چیتر لێیان وەرناگیرێتەوە، بەڵام هەر فەرمانبەرێک لەدوای 2020/07/01ەوە دوو مووچەی وەرگرتبێت، مووچە زیادەکەی لێوەردەگیرێتەوە و تەنها یەک مووچە وەردەگرێت.

لە نووسراوێکدا کە واژووی ئاوات جەناب نووری، وەزیری دارایی و ئابووری هەرێمی لەسەرە و ئەمڕۆ پێنجشەممە ئاڕاستەی وەزارەتەکان و فەرمانگەکان کراوە هاتووە، بەگوێرەی ماددەی 14 لەیاسای چاکسازی "لێبڕینی مووچە لەو مووچەخۆرانەی کە دوو مووچەیان وەرگرتوە لە پێش 2020/07/01 رادەگیرێت و چیتر لێیان وەرناگیرێتەوە، بەڵکوو تەنها ئەو مووچەیە وەردەگرن کە خۆیان هەڵیان بژاردوە".

ئەوەش هاتووە، بەڵام هەر مووچەخۆرێک لەدوای 2020/07/01ەوە دوو مووچەی وەرگرتبێت، مووچە زیادەکەی لێوەردەگیرێتەوە و تەنها یەک مووچە وەردەگرێت.

دەقی بڕیارەکە:


ئەم بابەتە 11988 جار خوێندراوەتەوە