+ وێنە ... تەرمی چالاکوانێکی ڕۆژهەڵاتی بە کوژراوی لە هەولێر بە شێوەیەکی دڵتەزێن دۆزرایەوە

پەیامی کورد      ...    تەرمی چالاکوانێکی ڕۆژهەڵاتی بە کوژراوی  لە هەولێر بە شێوەیەکی دڵتەزێن دۆزرایەوە

لە ھەولێر چالاکوانێکی ڕۆژھەڵات بەکوژراوی دۆزرایەوە

چالاکوانێکی خەڵکی ڕۆژھەڵاتی کوردستان بەکوژراوی لە شوققەکەیدا لە شاری هەولێر دۆزرایەوە، کە شوێنەواری ئەشکەنجەدان بەسەر جەستەیەوە بووە.

ڕۆژی ٣١ـی ١٢ـی ٢٠٢١ تەرمی چالاکوانێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە شوققەکەیدا لە شاری هەولێر دۆزراوەتەوە.

هەر بەپێی زانیارییەکان، ئەو چالاکوانە ناوی ئەحمەد بێخەم بووە کە ناسراوە بە هەڤاڵ کەژوان و خەڵکی شاری سەردەشتی ڕۆژهەڵاتی کوردستانە و لە هەولێر نیشتەجێبووە.

سەرچاوەیەکی نزیک لە خانەوادەی ئەو چالاکوانە ڕایگەیاند، “بەردەوام لەلایەن کەس و کارەکەیەوە پەیوەندی پێوە کراوە، بەڵام ووڵامی نەداوەتەوە، دوای دوو ڕۆژ لەلایەن پۆلیسەوە پەیوەندی بە خانەوادەیەکەوە کراوە و هەواڵی کوژرانیان پێ ڕاگەیەندراوە”.

هەمان سەرچاوە ئەوەشی خستووەتەڕوو، کە شوێنەواری ئەشکەنجەدان بەسەر جەستەی کوژراوەکەوە بووە و جەستەی شین بووەتەوە و گومان دەکرێت لەژێر ئەشکەنجەدا گیانی لەدەستدابێت، تەرمەکەشی لە قەڵادزێ بەخاکسپێردراوە.

هێزە ئەمنییەکان بە کەس وکارەکەیان ڕاگەیاندووە، کە دوای ٢٠ ڕۆژی دیکە ووردەکاری گیان لەدەستدانی ئەو چالاکوانەیان پێ ڕادەگەێنن.


ئەم بابەتە 11989 جار خوێندراوەتەوە