+ وێنە ... تەندرووستی هەرێمی کوردستان ئاماری نوێی تووشبووان و قوربانیانی کۆرۆنا بڵاو دەکاتەوە

پەیامی کورد      ...   تەندرووستی هەرێمی کوردستان ئاماری نوێی تووشبووان و قوربانیانی کۆرۆنا بڵاو دەکاتەوە

وەزارەتی تەندرووستی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، لەدوێنێوە ٤٥١ تووشبووی نوێی کۆرۆنا لە کوردستان تۆمارکراون، لەهەمان ماوەدا ١٦٢ تووشبوو چاکبوونەتەوە و ٧ تووشبووی پەتاکەش مردوون.

وەزارەتی تەندرووستی هەرێمی کوردستان لەراگەێندراوێکدا رایگەیاند، لە ٢٤ کاتژمێری رابردوودا ٥٦٣٠ پشکنینی تایبەت بەکۆرۆنا ئەنجامدراون، لەو رێژەیەش ٤٥١  تووشبوو تۆمارکراون.

ئەوەش هاتووە، لەو ماوەیەدا ١٦٢ تووشبوو چاکبوونەتەوە و ٧ تووشبووی پەتاکەش لەپارێزگاکانی هەرێمی کوردستان گیانیان لە دەستداوە و کە بەگوێرەی پارێزگاکان بەم شێوەیە بوە؛ دهۆک ٣ کەس، سلێمانی ٢ کەس، هەولێر ١ کەس  و لەگەرمیانیش ١ تووشبوو گیانیان لە دەستداوە.

No photo description available.


ئەم بابەتە 11992 جار خوێندراوەتەوە