+ وێنە ... جارێکی دیکە کوردێکی ڕۆژهەڵاتی لە ئەورووپا بوو بە خاوەن گەورەترین پۆستی حکوومی " وەزیری ووزە و گەشەی دیجیتاڵی سوید

پەیامی کورد     ...   جارێکی دیکە کوردێکی ڕۆژهەڵاتی لە ئەورووپا بوو بە خاوەن گەورەترین پۆستی حکوومی " وەزیری ووزە و گەشەی دیجیتاڵی سوید "

سیاسەتوانێکی کوردی ڕۆژهەڵات خەڵکی بۆکان، بوو بە وەزیری ووزە و گەشەی دیجیتاڵی سوید

بە پێی هەواڵ و زانیارییەکان سیاسەتوانێکی کورد بە ناوی "خەشایار فەرمانبەر" خەڵکی شاری "بۆکان"، لە کابینەی دەوڵەتی "سوید" وەکوو وەزیری وزە و گەشەی دیجیتاڵ دیاری کرا.

"ماگدالنا ئەندێرسۆن" ڕێبەری حیزبی سۆسیال- دێموکراتی "سوید"، حەوتووی ڕابردوو چەند کاتژمێر پێش ئەوەی کە پۆستی سەرۆکوەزیری بگرێتە دەست، بەهۆی جیاوازیی بیروڕا لەسەر بوودجە بە ناچار دەستی لەکار کێشایەوە و ڕۆژی دووشەممە بۆ جارێکی دیکە ئەو پۆستەی گرتەوە دەست.

ڕۆژی دووشەممە پەرلەمانی "سوید" لە هەڵبژاردنێكی نوێدا، "ئەندێرسۆن" ڕێبەری حیزبی سۆسیال- دێموکراتی وەکوو سەرۆکوەزیری ئەو ووڵاتە دیاری کرد.

کوردانی تاراوگە بەردەوام بە پلەی باش و زانستی دەبنە ئەندامانی دەسەڵاتی ووڵاتانی ڕۆژئاوایی، کەچی لە پارێزگاکانی کوردستان کەسانی تورک و فارس لە جێگای کورد دەکەن بە بەرپرس و دایاندەمەزرێنن.

 


ئەم بابەتە 11988 جار خوێندراوەتەوە