+ وێنە ... دادوەرێکی بەناوبانگی هەرێمی کوردستان خۆی بۆ پۆستی سەرۆککۆماری عێراق بەربژێر دەکات
پەیامی کورد ... دادوەرێکی بەناوبانگی هەرێمی کوردستان خۆی بۆ پۆستی سەرۆککۆماری عێراق بەربژێر دەکات
دادوه‌رێكى ناسراو له هه‌رێمی کوردستان خۆى بۆ پۆستى سه‌رۆككۆمارى عێراق بەربژێر ده‌كات و ڕایده‌گه‌ێنێت تا ئێستا قسه‌ى له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌كان نه‌كردوه بۆئه‌وه‌ى پشتیوانى بكه‌ن.
حاكم ڕزگار حه‌مه ئه‌مین ڕایگه‌یاندووە سیڤى ئاماده‌كردوه‌و پێشكه‌شى په‌رله‌مانى عێراقى ده‌كات و خۆى بۆ پۆستى سه‌رۆکكۆمارى عێراق بەربژێر ده‌كات.
له ووڵامى ئه‌وپرسیاره‌ى كه كام له‌لایه‌نه‌كانى هه‌رێم به‌تایبه‌ت دوو لایه‌نه سه‌ره‌كیه‌كه پشتیوانى ده‌كه‌ن؟ حاكم ڕزگار وتى، تا ئێستا قسه‌م له‌گه‌ڵ كه‌سیان نه‌كردوه‌و نازانم ئایا پشتگیریم ده‌كه‌ن یان نا.
حاكم ڕزگار حه‌مه‌ئه‌مین پیشه‌ى دادوه‌ره‌و یه‌كێك بوو له‌و دادوه‌رانه‌ى كه له دادگایكردنى سه‌دام حسێن و سه‌رانى به‌عس به‌شدارى كردوه‌و ماوه‌یه‌ك په‌رله‌مانتارى سه‌ربه‌خۆ بوو له چوارچێوه‌ى فراكسیۆنى یه‌كێتى له خولى سێیه‌مى په‌رله‌مانى كوردستان دواتر له‌كاتى خۆپیشاندانه‌كانى ١٧ شوبات ده‌ستى له‌كاركێشایه‌وه‌و دواى ماوه‌یه‌كیش له ئه‌ندامبوونى له ئه‌نجوومه‌نى دادوه‌رى به‌هه‌مانشێوه ده‌ستى له‌كار كێشایه‌وه.
ئەم بابەتە 11990 جار خوێندراوەتەوە