+ وێنە ... ده‌رباز كۆسره‌ت ڕه‌سوڵ : هه‌ولێر بایه‌خێكی تایبه‌تی هه‌یه
پەیامی کورد ... ده‌رباز كۆسره‌ت ڕه‌سوڵ : هه‌ولێر بایه‌خێكی تایبه‌تی هه‌یه
له‌كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا له‌گه‌ڵ ئه‌ندامانی سه‌ركردایه‌تی حزبه‌كه‌ی، ده‌رباز كۆسره‌ت ڕه‌سوڵ كارگێڕی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كیتی نیشتمانی كوردستان رایگه‌یاند: بۆئه‌مجاره یه‌كێتی به گڕوتینێكی جیاوازه‌وه خۆی بۆ هه‌ڵبژاردنه‌كان و كێبڕكێی به‌ده‌ستهێنانی زۆرترین كورسی ئاماده ده‌كات.
به‌گوێره‌ی راگه‌ێندراوێكی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی له هه‌ولێر، ئه‌مڕۆ شه‌ممه له‌باره‌گای مه‌كته‌بی سیاسی له شاری به‌سه‌رپه‌رشتی ده‌رباز كۆسره‌ت ره‌سوڵ كارگێڕی مه‌كته‌بی سیاسی و به‌ئاماده‌بوونی بورهان سه‌عید سۆفی ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی، كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌ندامانی سه‌ركردایه‌تی سنووری پارێزگای هه‌ولێر به‌ڕێوه‌چوو، له كۆبونه‌وه‌كه‌دا گفتوگۆكرا له‌باره‌ی دۆخی كوردستان و په‌یوه‌ندی نێوان لایه‌نه سیاسییه‌كان و ئاماده‌كاری بۆ هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌ختی په‌رله‌مانی عێراق.
له‌كۆبونه‌وه‌كه ده‌رباز كۆسره‌ت ڕه‌سوڵ ڕایگه‌یاند، هه‌ولێر بایه‌خێكی تایبه‌تی هه‌یه، بۆئه‌مجاره یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان به گڕوتینێكی جیاوازه‌وه خۆی بۆ هه‌ڵبژاردنه‌كان و كێبڕكێی به‌ده‌ستهێنانی زۆرترین كورسی ئاماده ده‌كات.
هه‌ر له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا سه‌رجه‌م هه‌ڤاڵانی به‌شداربوی كۆبوونه‌وه‌كه راو سه‌رنجی ووردی خۆیان خسته‌ڕوو و چۆنیه‌تی جیاوازی بازنه‌كانی هه‌ڵبژاردن و مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵیان خسته‌ڕوو.
ئەم بابەتە 12001 جار خوێندراوەتەوە