+ وێنە ... دوای دابڕانێکی زۆر کۆسرەت رەسووڵ پێشوازی لە هاوسەرۆکان و شاندێکی هاوڕای یەکیتی نیشتیمانی دەکات
پەیامی کورد ... دوای دابڕانێکی زۆر کۆسرەت رەسووڵ پێشوازی لە هاوسەرۆکان و شاندێکی هاوڕای یەکیتی نیشتیمانی دەکات
هاوسه‌رۆكانی یه‌كیتی نیشتمانی كوردستان، ئه‌مڕۆ شه‌ممه سه‌ردانی سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی باڵای سیاسی و به‌رژه‌وه‌ندی یه‌كێتیان كرد و خۆشحاڵی خۆیان به‌گه‌ڕانه‌وه‌ی ى له‌ده‌ره‌وه‌ی ووڵات ده‌ربڕی.
به‌گوێره‌ی راگه‌ێندراوێكی ئه‌نجوومه‌نی باڵای سیاسی و به‌رژوه‌وه‌ندی یه‌كێتی، پاشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ شه‌ممه له شاری سلێمانی، كۆسره‌ت ڕه‌سوول عه‌لی پێشوازیكرد له باڤێڵ تاڵه‌بانی و لاهوور جه‌نگی هاوسه‌رۆكانی یه‌كێتی.
له دیداره‌كه‌دا هاوسه‌رۆكان دڵخۆشی و خۆشحاڵی خۆیان به گه‌ڕانه‌وه‌ی كۆسره‌ت ڕه‌سول عه‌لی ده‌ربڕی، لای خۆیه‌وه سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی باڵای سیاسی و به‌رژه‌وه‌ندی یه‌كێتی سوپاسی سه‌رجه‌م كوردستانیان و هه‌ڤاڵانی یه‌كێتی و سه‌ركرده‌ی هێز و لایه‌نه سیاسییه‌كانی كرد، كه له خه‌می گه‌ڕانه‌وه‌یدا بوون.
هه‌ر ئه‌مرۆ هه‌ریه‌ك له عومه‌ر فه‌تاح ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی باڵای سیاسی و به‌رژه‌وه‌ندی و ژماره‌یه‌ك له هه‌ڤاڵانی مه‌كته‌بی سیاسی و سه‌ركردایه‌تی به‌مه‌به‌ستی به‌خێرهاتنه‌وه سه‌ردانی كۆسره‌ت ڕه‌سوول یان كرد.
دوای وه‌رگرتنی چاره‌سه‌ری پزیشكی له‌ده‌ره‌وه‌ی ووڵات، كۆسره‌ت ره‌سووڵ عه‌لی سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی باڵای سیاسی و به‌رژه‌وه‌ندی یه‌كێتی، ١٥ی ئه‌م مانگه گه‌ڕایه‌وه هه‌رێمی كوردستان.
ئەم بابەتە 11990 جار خوێندراوەتەوە