+ وێنە ... دەزگای فهرماندهیی هێزی پێشمهرگهی کوردستان " حدکا " ڕاگەیندراویک بلاو دەکاتەوە سەبارەت بە شەهید بوونی دوو هێزی پێشمەرگە لە ڕۆژهەڵات
پەیامی کورد ... دەزگای فهرماندهیی هێزی پێشمهرگهی کوردستان " حدکا " ڕاگەیندراویک بلاو دەکاتەوە سەبارەت بە شەهید بوونی دوو هێزی پێشمەرگە لە ڕۆژهەڵات
بە پێی هەواڵەکانی پێشووتر کە ڕامانگەیاند لە دوو تێکهەڵچوونی جیاوازدا لە نێوان هێزەکانی حدکا و کۆماری ئیسلامی لە بۆکان و مەهاباد دوو هێزی پێشمەرگە شەهید بوون و یەکێکی دیکەشیان بە دیل گیراوە
لەم بارەوە دەزگای فهرماندهیی هێزی پێشمهرگهی كوردستانی حدکا، ڕاگەێندراوێکی بڵاو کردەوە کە بەم شێوەیەی خوارەوەیە :
کاتژمێر ١:٣٠ خولەکی بەیانی پێنجشەممە ۳۰ بانەمەڕی ۱٤۰۰، بەرامبەر بە ٢١٠ی مەی ٢٠٢١ هيزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی لە سێ ڕێیانی بۆرهان لە نێوان گوندەکانی " بەردەمێش، زگدڕاو و قەرەبڵاغ " بۆسە دادەنێنەوە و تهقه له تیمێکی هێزی پێشمەرگەی حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران دهكهن.
لە تێکههڵچوونەکەدا چەند چەکدارێکی کۆماری ئیسلامی کوژران و بریندار بوون و بەداخیشەوە پێشمەرگەی شاخ "ئەنوەر نەسیریی چیانە" ناسراو بە "سمکۆ مەحمەڵ" و پێشمەرگەی شار "هاوڕێ سوهراب خەدیریپوور" ناسراو بە "شاخەوان" خەڵکی شاری مەهاباد شەهید بوون.
ئاشکراشیکردووە،" تێکۆشەرانی تری دێموکرات لە بۆسەکە دەرباز بوونه و شوێنی تێکهەڵچوونەکەیان بەجێهێشتووە . "
ئەم بابەتە 11993 جار خوێندراوەتەوە