+ وێنە ... دەوڵەتی تورکیا هەوڵی گۆڕینی بەندیخانەکەی عەبدۆڵڵا ئۆجاڵان دەدات
پەیامی کورد ... دەوڵەتی تورکیا هەوڵی گۆڕینی بەندیخانەکەی عەبدۆڵڵا ئۆجاڵان دەدات
رۆژنامەنووسی دیاری تورکی" جان ئاتاکلی" ئاشکرای دەکات کە حکوومەتی پارتی دادو گەشەپێدانی تورکیا نیازی هەیە پڕۆژە یاسایەکی نوێ تێپەڕێنێت کە ئامانجی سەرەکی دەرهێنانی عەبدۆڵڵا ئۆجەلانی ڕێبەری دەستگیرکراوی پارتی کرێکارانی کوردستانە لە زیندان.
ئەتاکلی لە تۆمارێکی ڤیدیۆیی دا کە لەهەژماری تایبەتی خۆی لە تویتەردا بڵاویکردوەتەوە، بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی وەزارەتی دادی تورکیا پشتڕاستی کردوەتەوە، بەپێی ڕەشنووسێکی نوێ کە دەکرێتە یاسا، ئیزن دەدرێت عەبدۆڵڵا ئۆجالان لە زیندان بهێنرێتە دەرەوە و لەماڵێکدا دەخرێتە ژێر چاودێری و مانەوەی زۆرە ملی یەوە.
بە قسەی ئەو رۆژنامەنووسە تورکە، بەپێی ئەو پڕۆژە یاسایەی وابریارە لە پەرلەمانەوە تێپەڕێندرێت، هەر زیندانییەک ٢٠ ساڵ لە زینداندا بەسەر بەرێت و تەمەنی لە ٧٠ ساڵ تێپەڕی کردبێت، ئەوە لەماڵەکەی خۆیدا زیندانی دەکرێت و دەخرێتە ژێر چاودێری و مانەوەی زۆرەملی یەوە.
ئەم بابەتە 11993 جار خوێندراوەتەوە