+ وێنە ... سێ ژن لە سەرووی سێ حێزبی سوننەتی ، ڕەقیبانی سەرەکی ماکرۆن لە هەڵبژاردنەکانی سەرۆککۆماری فەڕەنسا
پەیامی کورد ... سێ ژن لە سەرووی سێ حێزبی سوننەتی ، ڕەقیبانی سەرەکی ماکرۆن لە هەڵبژاردنەکانی سەرۆککۆماری فەڕەنسا .
بە هەڵبژاردنی ڤالێری پەکێرس لە هەڵبژاردنەکانی ناوخۆی حێزبی کۆماریخوازەکانی فەڕەنسا لە ئێستادا سێ ژن لە سێ حێزبی بەهێز و مێژوویی فەڕەنسا لە هەڵبژاردنەکانی سەرۆککۆماری ، دا لەگەڵ ئێمانۆئێل ماکرۆن پێشبڕکێ دەکەن .
ڤالێری پەکێرس لە حێزبی ڕاستگەرای کۆماریخوازەکان ، مارین لۆپن ڕابەری حێزبی یەکیتی نەتەوەیی و نیشتیمانی پڕ لایەنگرترین بنکەی ڕاستگەرایانی تووندڕەو و هەروەها ئان ئایدالسۆ ، بەربژێری حێزبی سۆسیالیست و شارەوانی ئێستای پاریس ن .
شانۆی سیاسی فەڕەنسا بە پێچەوانەی زۆرێک لە ووڵاتانی پێشکەوتوو لە دوورگەی ئەورووپا تاکوو ئێستا هیچ سەرۆککۆمارێکی ژنی نەبووە .
لە ساڵی ٢٠٠٧ دا سگۆلن ڕۆیاڵ ، هاوسەری پێشووی فڕانسوا ئۆڵاند توانی بگاتە دەوری کۆتایی هەڵبژاردنەکانی سەرۆککۆماری ئەو ووڵاتە بەڵام لە کۆتایی دا نیکۆلا سارکۆزی سەرکەوتوو بوو . سگۆلن ڕۆیاڵ لەو ساڵەدا کاندیدی حێزبی سۆسیالیست ی فەڕەنسا بوو .
دە ساڵ دواتر مارین لۆپن ڕابەری حێزبی یەکیتی نەتەوەیی و نیشتیمانی یش بە زۆرترین دەنگەوە لە دوای ئێمانۆئێل ماکرۆن سەرکەوتوو بوو بگاتە دەوری دووهەم بەڵام لە ووتارەکانی پێش هەڵبژاردنەکان نەیتوانی سەرکەوتن بە دەست بهێنێت و لە کۆتایی دا ماکرۆنی ٣٩ ساڵە بوو کە توانی بگاتە کۆشکی ئێلیزە .
ئەمە لە حاڵێکدایە کە لە دوو ووڵاتی ڕەقیب و هاوپەیمانی مێژوویی وەک فەڕەنسا و ئاڵمانیا و بەریتانیا نموونەگەلێک لە ژنانی سەرکەوتوو و بەهێز لە باڵاترین ئاستی سیاسی دا بوونی هەیە .
یەکێک لەوانەش ئەنگێللا مێرکڵ کە هەر لەم هەفتەیەدا لە دوای ١٦ ساڵ وەک گەورە ڕاوێژکاری ئاڵمانیا و لە سەرووی خۆشەویستییەوە لەگەڵ جیهانی سیاسەت خواحافیزی کرد و ئەوی دیکەش مارگرێت تاچێر ، سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا لە دەیەکانی هەشتا ، یە ژنێک کە هەرچەندە دژبەرانێکی زۆر زۆری هەبوو بەڵام نازناوی " خاتوونی ئاسنین " ی بۆ خۆی بردەوە .
سەرەڕای ئەمانەش بە دوور نییە کە ساڵی داهاتوو بینەری هەڵبژاردنی ژنێکی سەرۆککۆمار لە فەڕەنسا بین
بە پێی ڕای گشتی و لێکۆڵینەوەکان نیشان دەدەن کە مارین لۆپن لە بەرپرسیاریەتی ژنێکی کاندید زیاترین شانسی بۆ سەرۆککۆماری هەیە لە حاڵێکدا کە شانسی ئان ئایداڵگۆ بۆ گەیشتن بە کۆشکی ئێلیزە کەمتر لە ٦٪ ە
ئەم بابەتە 11985 جار خوێندراوەتەوە