+ وێنە ... سێ کۆڵبەر لە سنوورەکانی ئێران و تورکیا بێسەروشوێنن و گەڕان بە دوایان دا بەردەوامە
پەیامە کورد ... سێ کۆڵبەر لە سنوورەکانی ئێران و تورکیا بێسەروشوێنن و گەڕان بە دوایان دا بەردەوامە
گەڕان بەدواى سێ کۆڵبەرەکە لەسەر سنوورى ئێران و تورکیە بەردەوامە
پێنجشەممە ٢٣ی بەفرانبار بەرامبەر بە ١٣ی جانیوەری ٢٠٢٢ ، سێ کۆڵبەر بە ناوەکانی "بەهلوول سەیدانیفەرد" ، "بارزان مەهینی" و "ئەسعەد سەیدانیفەرد" خەڵکی گوندی "باوانـ"ـی ناوچەی مەرگەوەڕی ئۆرمیە ، بەهۆی کڕیوەی بەفر لە "دۆڵی بنار" بێسەروشوێنن و تا ئێستاش چارەنووسیان نادیارە
تا ئێستا خەڵک بە دواى ئەم سێ کۆڵبەرەدا دەگەڕێن بەڵام نەیاندۆزیونەتەوە
سوپاى تورکیاش خەریکى گەڕانە بە دوایاندا بەڵام گەڕانەکە تا ئێستا بێ سوود بووە.
ئەم بابەتە 11992 جار خوێندراوەتەوە