+ وێنە ... سێ کەسی بە ڕەگەز عێراقی و دوو مەراکشی ژن لە کابینەی نوێی " نەفتالی بێنت " سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل
پەیامی کورد ... سێ کەسی بە ڕەگەز عێراقی و دوو مەراکشی ژن لە کابینەی نوێی " نەفتالی بێنت " سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل .
کابینەی " نەفتالی بێنت " زۆرترین ژمارەی وەزیری ژن ی لە مێژووی کابینەکانی پێشووی ئیسرائیل دا هەیە کە ٣ کەس لەوانە بە ڕەگەز عێراقی و ٢ کەسی دیکەش مەراکشی ن .
وەزیری ئابووری ئەم کابینەیە ناوی " ئۆرنا باربیوای " کە دایکی خەڵکی عێراق بووە و یەکەمین ژنە کە لە ئەرتەسی ئیسرائیل توانیویەتی بگاتە پلەی سەرتیپ .
ئەو تەمەنی ٥٧ ساڵە و ئەندامی حێزبی شین و سپی یە بە سەرۆکایەتی یائیر لاپید و خاوەنی بەکالۆریۆسی زانستی کۆمەڵایەتی لە زانکۆی بن گۆریۆن و ماستەری بەڕیوبەری بازرگانی لە زانکۆی حەیفا .
" ئایلت شاکد " وەزیری ووڵاتی نوێش کە تەمەنی ٤٥ ساڵە لە تەلئەڤیڤ لە دایک بووە منداڵی حەساودارێکی عێراقی یە کە لە ڕێگای ئێران ەوە بەرەو ئیسرائیل کۆچیان کرد . دایکی لە بەغدا وانەگەلی ڕاهێنانی کتێبی پیرۆزی هەبووە . ئەو پێشتر پێشینەی لە وەزارەتی وەزارەتی داد لە ئیسرائیلی هەیە و لە نزیکترین ڕۆخساری سیاسی بە نەفتالی بێنت ە .
یەفعاط شاشا بەیتوون " لە دایک بووی ١٩٧٣ ی تەلئەڤیڤ ە وەزیری پەروەردە و یەکیک لە ڕۆخسارە چالاکەکان لەم بوارەدایە و باوکی عێراقی و دایکی پزیشکێکی مەراکێشی بووە
میرا کۆهن وەزیری بەرابەری کۆمەڵایەتی یش کە لە ئەندامانی حێزبی " ییش عتید " بە سەرۆکایەتی کانتس ە لە دایک بووی ١٩٨٣ لە بیت المقدس و دایک و باوکی مەراکشین .
ئەم بابەتە 11988 جار خوێندراوەتەوە