+ وێنە ... " سەنتکام " بە بۆنەی شەهید بوونی سێ ژنە قارەمانی گەریلا لە لایەن تورکیاوە سەرخۆشی لە " هەسەدە " دەکات
پەیامی کورد ... " سەنتکام " بە بۆنەی شەهید بوونی سێ ژنە قارەمانی گەریلا لە لایەن تورکیاوە سەرخۆشی لە " هەسەدە " دەکات
سەنتکام سەرەخۆشی خۆی بەرامبەر هەسەدە ڕاگەیاند ، سەبارەت بە شەهیدبوونی سێ ژنە قارەمانی گەریلا ی سەر بەو هێزانە لە لایەن فڕۆکە بێ فڕۆکەوانەکانی تورکیاوە کە یەکێکیان فەرماندەی هاوپەیمانان و دژەتیرۆری هەسەدە بووە
ئەمە لە حاڵێکدایە کە لە هێرشێکی ئاسمانی فڕۆکەکانی تورکیا بۆ سەر ئۆتۆمبێلێک لە نێوان شاری "قامیشلوو و تربەسپی" لە کوردستانی ڕۆژئاوا سێ ژنە فەرماندەی هێزەکانی سووریای دێموکرات "هەسەدە" شەهید بوونه.
"مەزلووم عەبدی" فەرماندەیی گشتی هێزەکانی سووریەی دێموکرات لە ڕاگەێندراوێکدا وێڕای پشتڕاستکردنەوەی هەواڵەکە؛ شوناسی ئەو سێ ژنە فەرماندەیەی هێزەکانی سووریای دێموکراتی ئاشکرا کردووە.
لەو ڕاگەێندراوەی هێزەکانی سووریای دێموکراتیکدا هاتووە: "ڕێژیمی داگیرکەر بە مەبەستی کپکردن و لەناوبردنی تێکۆشانی ئازادیی گەلی کورد لە ڕۆژئاوای کوردستان دەست لە هیچ دەستدرێژییەک ناپارێزێ".
لەو ڕاگەێندراوەدا هەروەها هاتووە: "تورکیا لەو هەڵمەتە دوژمنکارانەیەدا ژنانی وەکوو پێشەنگی شۆڕش داوەتە بەر هێرش و لەو ڕاستایەدا هاوپەیمانی نێونەتەوەیی هیچ کاردانەوەیەکی نەبووە".
بە پێی ڕاگەێندراوەکەی "هەسەدە" ئەو سێ ژنە فەرماندەیەی کە لە هێرشە ئاسمانییەکەی هێزەکانی "تورکیا"دا شەهید بوونە بریتین لە: "ژیان تولهەڵدان" فەرماندەی هێزەکانی یات(دژە تێرۆر) "ڕۆژ خابوور" و "بارین بۆتان" لە ئەندامانی باڵای هێزەکانی دژە تێرۆر".
"مەزڵووم عەبدی" فەرماندەی گشتی هێزەکانی سووریای دێموکرات لەو بارەوە لە لاپەڕەی تویتێری خۆیدا بڵاوی کردووەتەوە و وتوویەتی: "ژیان تۆلهەڵدان" فەرماندەی هێزەکانی دژە تێرۆر و ئۆپراسیۆنە هاوبەشەکان و هەر دوو فەرماندە؛ ڕۆژ خابوور و بارین بۆتان لە شەڕی دژی داعشدا ڕۆڵێکی کاریگەریان هەبووە و لە پێشکەوتنی ژنان لە کوردستانی ڕۆژاوا دەستێکی دیار و بەرچاویان هەبوو.
هەروەها سەبارەت بەو ڕووداوە "سەنتکام" ناوەندی فەرماندەیی هێزەکانی ئەمریکا وێڕای هاوخەمی لەگەڵ هێزەکانی سووریای دێموکرات باسی لە ڕۆڵی بەرچاوی "ژیان تۆلهەڵدان" لە شەڕی داعشدا کردووە و بەشداری ناوبراویان لە شەڕی داعشدا بەرز نرخاندووە
ئەم بابەتە 11989 جار خوێندراوەتەوە