+ وێنە ... شەڕ و پێکدادانەکانی قودس زیاتر لە ٣٠٥ برینداری لێدەکەوێتەوە
پەیامی کورد ... شەڕ و پێکدادانەکانی قودس زیاتر لە ٣٠٥ برینداری لێدەکەوێتەوە
بەرەبەیانی ئەمڕۆ جارێکی دیکە شەڕو و پێکدادان لەنێوان هاووڵاتیانی فەڵەستین و هێزە ئەمنییەکانی ئیسرائیل لەنزیک مزگەوتی ئەقسا لەقودس روویدا و بەهۆیەوە زیاتر لە ٣٠٥ کەس برینداربوون، نەتەوە یەکگرتوەکانیش هۆکاری گرژییەکانی خستە ئەستۆی ئیسرائیل و ئیدانەی رووداوەکانیشی کرد.
پێکدادانەکانی نێوان هاوڵاتیانی فەڵەستین و هێزە ئەمنییەکانی ئیسرائیل لە سەرەتای مانگی رەمەزانەوە بەردەوامن، چوونکە ئیسرائیل چەند بەشێکی مزگەوتی ئەقسا و شوێنە پیرۆزەکانی دیکەی شارەکەی لە مسوڵمانان قەدەغەکردوە.
بە پێی ڕاپۆرتێک دەربارەی گرژییەکان رایگەیاندوە، دوای درووستبوونی گرژییەکانی مزگەوتی ئەقسا، هێزە ئەمنییەکانی ئیسرائیل گولـلەی پلاستیکی و دەنگییان ئاڕاستەی هاووڵاتیان کردوە.
ئەم بابەتە 11991 جار خوێندراوەتەوە