+ وێنە ... عێراق و بەریتانیا ڕێکەوتنێکی لێکتێگەیشتنیان واژوو کرد " بەریتانیا : بۆ یارمەتیدانی عێراق هاتووین
پەیامی کورد ... عێراق و بەریتانیا ڕێکەوتنێکی لێکتێگەیشتنیان واژوو کرد " بەریتانیا : بۆ یارمەتیدانی عێراق هاتووین "
ئێوارەی ئەمڕۆ سێشيممە لە میانەی سەرفەرێکی فەرمی دا دۆمینیک ڕاب وەزیری دەرەوەی بەریتانیا گەیشتە بەغدا و لەلایەن فوئاد حسین وەزیری دەرەوەی عێراق پێشوازی لێکرا.
لەکۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا، هەردەو وەزیر لێدوانیان بۆ رۆژنامەوانان دا و تیایدا وەزیری دەرەوەی بەریتانیا رایگەیاند، بۆ پشتیوانیکردنی عێراق هاتووین و لەشەڕی داعشدا پشتیوانییەکانمان بەردەوامدەبێت.
جێگای ئاماژەدانە کە دوو ڕۆژ پێش ئێستاش وەزیری کاروباری دەرەوەی بەریتانیا لە سەفەرێکدا بۆ عەرەبستانی سەعوودی لەگەڵ وەلیعەهدی ئەم ووڵاتە دیدار و چاوپێکەوتنی ئەنجام دا و دەربارەی دواهەمین گۆڕانکارییەکانی ناوچەکە باس و ڕاگۆڕینەوەیان ئەنجام دا .
ئەم بابەتە 11988 جار خوێندراوەتەوە