+ وێنە ... فەڕەنسا بۆ ماوەی ٦ مانگ سەرۆکایەتی خۆی لە شەورای یەکیتی ئەورووپا دەست پێکرد

پەیامی کورد     ...   فەڕەنسا بۆ ماوەی ٦ مانگ سەرۆکایەتی خۆی لە شەورای یەکیتی ئەورووپا دەست پێکرد
فەڕەنسا بۆ ماوەی شەش مانگ سەرۆکایەتی خولی یەکێتی ئەورووپای وەرگرت و خواستی ئەوەی هەیە ئەورووپا یەکێتییەکی “بەهێز و خاوەن سەروەری هەبێت”.فەڕەنسا لە کاتژمێر ٢٣ی شەوی هەینی بە کاتی گرینڤیچ سەرۆکایەتی شەورای یەکیتی ئەورووپای لە سلۆڤینیا کە لە یەکەمی جووڵایەوە ئەم پۆستەی لە ئەستۆ بوو وەرگرت و وەکوو سەمبۆلێک لەم ڕادەستکردنە ، بۆرجی ئیڤڵ و کۆشکی ئێلێزە بە رەنگی شین ، ڕەنگی فەرمی ئەورووپا ڕازێندرایەوە . هەروەها ئاڵای یەکیتی ئەورووپا ش لە ژێر تاقی پیرۆزی " سەرکەوتن " لە پاریس هەڵکرا کە جێگای گرینگیدان بوو
شەوی رابردوو فەڕەنسا بەشێوەیەکی فەرمی و بۆ ماوەی شەش مانگ سەرۆکایەتی خولی یەکێتی ئەورووپای لە سلۆڤینیا وەرگرت، لە ناوەڕاستی ئەمساڵیشدا سەرۆکایەتییەکە رادەستی کۆماری چیک دەکات.
لەو ماوەیەدا فەڕەنسا خواستی ئەوەی هەیە ژمارەیەک دۆسیە لەناوەندی ئەورووپادا بەرەو پێش بەرێت و ناکۆکییەکانی ئەندامانی یەکێتییەکە لەبارەیانەوە کەم بکاتەوە، بەتایبەت پرسی تەندرووستی و چۆنیەتی گرتنە بەری رێکارەکانی تایبەت بە کۆرۆنا و کێشەکانی ناتۆ و رووسیا.

ئەم بابەتە 11992 جار خوێندراوەتەوە