+ وێنە ... قەدەغەی هاتن و چوون لە کەرکووک جێبەجێ دەکرێت بۆ ماوەی سێ ڕۆژ
پەیامی کورد ... قەدەغەی هاتن و چوون لە کەرکووک جێبەجێ دەکرێت بۆ ماوەی سێ ڕۆژ
شانەی قەیرانەکانی کەرکووک رایگەیاند، سبەی قەدەغەی هاتووچۆی مەرج دار جێبەجێ دەکرێت و بۆ ماوەی سێ رۆژیش سەرجەم دەروازەکانی شارەکە دادەخرێن.
به‌گوێره‌ی راگه‌ێندراوێكی شانه‌ی قه‌یرانه‌كانی پارێزگای كه‌ركووك كه واژووی ڕاكان جبووری پارێزگار به‌وه‌كاله‌تی له‌سه‌ره تێیدا هاتوه، پابه‌ندن به بڕیاره‌كانی لیژنه‌ی باڵای تەندرووستی و نیشتمانی عێراق كه یه‌كێك له خاڵه‌كانی په‌یوه‌سته به قه‌ده‌غه‌ی هاتووچۆی ته‌واوه‌تی له رۆژانی هه‌ینی، شه‌ممه و یه‌كشه‌ممه، هه‌روه‌ها به‌ڕێوه‌به‌ری فه‌رمانگه‌كان سه‌رپشك ده‌كرێن له به‌خشینی مووڵه‌ت به ژنانی دووگیان و ئه‌و فه‌رمانبه‌رانه‌ی منداڵی خوار ته‌مه‌ن شه‌ش ساڵیان هه‌یه.
ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ڕوو، سیستەمی په‌نجه‌مۆر له فه‌رمانگه‌كان راده‌گیرێت و كار به سیستەمی واژوو بۆ هاتن و رۆیشتنی فه‌رمانبه‌ران ده‌كرێت، فه‌رمانده‌ی باره‌گای پێشكه‌وتوو سه‌رپشك ده‌كرێت له دیاریكردنی سیستەمێك بۆ هاتن و رۆیشتنی فه‌رمانبه‌رانی كۆمپانیای نه‌وت، ده‌وامی فه‌رمانبه‌رانیش بۆ ٢:٠٠ ی پاشنیوه‌ڕۆ كه‌م ده‌كرێته‌وه.
ئەم بابەتە 11989 جار خوێندراوەتەوە