+ وێنە ... لاهوور جەنگی داوای چاکسازی هێزی پێشمەرگە دەکات بۆ خاوەنداریەتی هێزێکی یه‌كگرتوی نیشتیمانی
پەیامی کورد ... لاهوور جەنگی داوای چاکسازی هێزی پێشمەرگە دەکات بۆ خاوەنداریەتی هێزێکی یه‌كگرتوی نیشتیمانی
به‌گوێره‌ی راگه‌ێندراوێكی سه‌رۆكایه‌تی یه‌كێتی، ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه لاهوور شێخ جه‌نگی هاوسه‌رۆكی یه‌كێتی له شاری سلێمانی پێشوازیكرد له جه‌یمس سۆرنتن، كونسووڵی گشتی بەریتانیا له هه‌رێمی كوردستان و شاندێكی هاوڕێی، له‌دیدارێكیشدا گفتۆگۆ كرا ده‌رباره‌ی دۆخی سیاسی و ئابووری و ئه‌منی عێراق و هه‌رێمی كوردستان و په‌ره‌پێدانی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌ردوولا.
لاهوور شێخ جه‌نگی ئاماژه‌ی به په‌سه‌ندكردنی یاسای بوودجه‌ی عێراق كرد و جێگركردنی پشكی هه‌رێمی كوردستانی له‌و بوودجه‌یه‌دا به هه‌نگاوێكی گرینگ زانی بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه داراییه‌كانی نێوان حكوومه‌تی هه‌رێم و حكومه‌تی فیدراڵی و راشیگه‌یاند، پابه‌ندبوون به‌و یاسایه و جێبه‌جێكردنی به ئه‌ندازه‌ی په‌سه‌ندكردنی بوودجه‌كه گرینگه، كه ده‌بێته مایه‌ی سه‌قامگیری سیاسی و ئابووری و گه‌ڕاندنه‌وه‌ی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران بۆ دۆخی ئاسایی خۆی به بێ لێبڕین و باشكردنی گوزه‌رانی هاووڵاتییان.
له به‌شێكی تری دیداره‌كه‌دا لاهوور شێخ جه‌نگی ویستی سه‌رۆكایه‌تی یه‌كیتی نیشتیمانی كوردستانی دووپاتكرده‌وه، بۆ چاكسازی له نێو هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان بۆئه‌وه‌ی كوردستانیش ببێت به خاوه‌نی یه‌ك هێزی یه‌كگرتوی نیشتیمانی.
هاوسه‌رۆكی یه‌كێتی ئاماژه‌ی به به‌رده‌وامی مه‌ترسییه‌كانی چه‌كدارانی داعش كرد و ئه‌نجامدانی هه‌ڵمه‌تێكی هاوبه‌شی هێزی پێشمه‌رگه و سوپای عێراقی به پێویست زانی بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی جمووجۆڵی چه‌كدارانی داعش به تایبه‌ت له سنووری ناوچه دابڕێندراوه‌كان.
لای خۆیه‌وه كونسووڵی گشتی بەریتانیا له هه‌رێمی كوردستان پیرۆزبایی په‌سه‌ندكردنی بوودجه‌ی كرد و سوپاسی هاوسه‌رۆكی یه‌كیتی نیشتیمانی كوردستان و هه‌موو ئه‌و كه‌س و لایه‌نانه‌ی كرد كه رۆڵیان بینیوه بۆ گه‌یشتن به رێككه‌وتن له‌سه‌ر بوودجه.
ئەم بابەتە 11991 جار خوێندراوەتەوە