+ وێنە ... لێپرسراوی گشتی حیزبی دێموکرات " موستەفا هیجری " پەیامێکی گرینگ بڵاو دەکاتەوە
پەیامی کورد ... لێپرسراوی گشتی حیزبی دێموکرات " موستەفا هیجری " پەیامێکی گرینگ بڵاو دەکاتەوە
پەیامی پیرۆزبایی "مستەفا هیجری" بەبۆنەی ٢٦ی سەرماوەز
"مستەفا هیجری" لێپرسراوی گشتی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، بەبۆنەی ٢٦ی سەرماوەز ڕۆژی پێشمەرگەی کوردستان، پەیامێکی پیرۆزبایی بڵاو کردەوە.
دەقی پەیامەکە بەم چەشنەیە:
پێشمەرگەکان ڕەمزی خۆڕاگری نەتەوەکەمانن، بۆیە جێگای شانازی و سەربەرزیمانن.
٢٦ی سەرماوەز ڕۆژی پێشمەرگەی کوردستان، پیرۆز بێت لە هەموو خەڵکی کوردستان و لە هەموو پێشمەرگەکان کە لە سەنگەری شاخ و شار بە بەخشینی گیانیان پارێزگاری لە مافی گەلەکەمان دەکەن.
لێپرسراوی گشتی حیزبی دێموکرات
مستەفا هیجری
ئەم بابەتە 11993 جار خوێندراوەتەوە