+ وێنە ... مووشەکگەلی سەر بە ئێران جارێکی دیکە باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە بەغدا دەکاتە ئامانج و چەندین ئۆتۆمبێلی هاووڵاتیان و موحەمەد حەلبووسی دەسووتێن
پەیامی کورد ... مووشەکگەلی سەر بە ئێران جارێکی دیکە باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە بەغدا دەکاتە ئامانج .
سەرچاوەگەلی عیراقی ڕایدەگەێنن کە سێ مووشەک بەرەو باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە بەغدا هاوێشتراوە و ئەو باڵەخانەیەی کردووەتە ئامانج .
بە پێی ڕاپۆرتێک میدیاکان ڕایدەگەێنن لە دەنگی تەقینەوەگەلی لە سەر یەک و زۆر بەهێز لە بەغدا لە لایەن ناوچەی باڵیۆزخانەی ئەمریکاوە بیستراوە .
مووشەکەکان لە نزیک کۆشکی سجوود لە نێو ناوچەی سەوزی بەغدا و لە ڕۆژئاوای باڵیۆزخانەی ئەمریکا کەوتوونەتە خوارەوە
بە هۆی ئەم هێرشەوە سێ ئۆتۆمۆبێلی موحەمەد حەلبووسی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق سووتاون
٦ ئۆتۆمبێلی ناوەندی ئاسایشی نیشتمانی عێراق و سێ ئۆتۆمبێلی هاووڵاتیانیش هەر لەم هێرشە سووتاون
بە پێی ئەم ڕاپۆرتە ، سیستەمی بەرگری سیرام ی باڵیۆزخانەی ئەمریکا چالاک کراون . هەروەها دووکەڵ لە ناو باڵەخانەکەی باڵیۆزخانەی ئەمریکا ش بەرز بووەتەوە .
دوای بێدەنگییەکی زۆر لە لایەن جۆ بایدن سەرۆککۆماری نوێ یئەمریکا لە سەر هێرشە مووشەکییەکانی میلیشا چەکدارەکانی ئێران بۆ سەر هەولێر و دواتر هێرش بۆ سەر بنکەی سەربازی ئەمریکا لە بەلەدی باکووری بەغدا ، هەروەها دڵنیابوونەوە لەوەی کە ئەم دەوڵەتە نوێیەی واشینتۆن هیچ جۆرە کاردانەوەیەکی نابێت و ئەگەری هێرشی تێرۆریستی ئێران بۆ سەر عەرەبستان سەعوودی و ئیماراتی یەکگرتووی عەرەبی زیاتر دەبێت
ئەم بابەتە 11986 جار خوێندراوەتەوە