+ وێنە ... مۆستەفا کازمی سەرۆکوەزیرانى عێراق بە زمانی کوردى لەسەر هەڕەشەى میلیشیاکانى سەر بە کۆمارى ئیسلامى هاتە دەنگ

پەیامی کورد     ...   مۆستەفا کازمی سەرۆکوەزیرانى عێراق بە زمانی کوردى لەسەر هەڕەشەى میلیشیاکانى سەر بە کۆمارى ئیسلامى هاتە دەنگ

 موستەفا کازمی، سەرۆکوەزیرانی عێراق دوای هەڕەشەکانی عەسائێبی ئەهلی حەق لە پەیامێکی تویتەریدا لە هەژماری تویتەرەیەکەى خۆى بە زمانی کوردى بڵاوى کردەوە و ڕایگەیاندووە :  ئاسایشی عێراق ئەمانەتێکە لە گەردنماندایە.
  ملکەچ نابین بۆ سەرکەشی و هەنگاوى تاکلایەنانە بە هێمنى کارمان کردووە بۆ گێڕانەوەى متمانەی گەل و دەزگا ئەمنییەکان و سوپا بە دەوڵەت داوای هێورکردنەوەمان کردووە بۆ پاراستنى ووڵات لە سەرکێشی تری بێهودە
  بەڵام ئامادەین بۆ ڕووبەڕووبوونەوەین ئەگەر پێویست بکات

 ئەم تویتەى سەرۆکوەزیرانى عێراق دواى ئەوە دێت کە دوێنێ شەو چەکداری میلیشیاکانی عەسائێبی ئەهلی حەقى سەر بە سوپاى قودسى پاسدارانى تیرۆریست لە بەغدا کۆبوونەوە و هەڕەشەیان لە هێزە ئەمنییەکان کرد چوونکە بە تۆمەتی تێوەگلان لە هێرشە مووشەکییەکانی سەر باڵیۆزخانەى ئەمریکا لە ناوچەی سەوز چەندین چەکدارى ئەو میلیشیایانەیان دەستگیر کردبوو.


ئەم بابەتە 11989 جار خوێندراوەتەوە