+ وێنە ... مۆقتەدا سەدر پەیامێکی هۆشداری سەبارەت بە کۆتایی هاتنی پەرلەمان بڵاو دەکاتەوە
پەیامی کورد ... مۆقتەدا سەدر پەیامێکی هۆشداری سەبارەت بە کۆتایی هاتنی پەرلەمان بڵاو دەکاتەوە
مۆقتەدا سەدر لە نوێترین پەیامت خۆیدا هەڕەشەی کۆتایی هێنانی پەرلەمان دەکات گەر کۆبوونەوەکەی رۆژی شەممە بەمەبەستی هەڵبژاردنی سەرۆککۆمار بەڕێوەنەچێت.
بەرە بەیانی ئەمڕۆ هەینی، مۆقتەدا سەدر رێبەری رەوتی سەدر پەیامێکی بڵاوکردوەتەوە و تێیدا هاتوە، چاوەڕوانی پەرلەمانتارە سەربەخۆکانین هیوامان بەوان و ئۆپۆزسیۆنە نیشتیمانییەکانە، لەپێناو گەلەکەیاندا بە هێمنانە حکوومەتی زۆرینەی چاکسازی پێکبهێنین.
هەر لەپەیامەکەدا هاتووە، عەیبە عێراق و گەلەکەی بەبێ حکوومەت جێبهێڵین، وە عەیبەیە بۆ سەربەخۆکان کە نیشتیمانەکەیان و عێراق بێ حکوومەتی زۆرینەی چاکسازی بەجێبهێڵین و وە یەکێکی دیکە لە عەیبەکان ئەوەیە حکوومەتی پشکپشکێنە و حکومەتی زۆرینەی نیشتیمانی بکەیتە یەک کێشانەوە"تەرازو".
لە کۆتایی پەیامەکەشی دا سەدر جەختی لەوەکردوەتەوە، گەر رۆژی شەممە دەنگ بە حەق و راستی نەدرێت کە ئەوە ئاشکرایە کە روو نادات، بەڵام گەر روو بدات کۆتایی ئەنجوومەنی نوێنەرانە و خواش باشتر دەزانێت.
پەیامەکەی مۆقتەدا سەدر لەکاتێکدایە دوێنێ هاوپەیمانێتییەکەی(هاوپەیمانی رزگاری نیشتیمانی) لە راگەێندراوێکدا ئاشکرایکرد، لە کۆبوونەوەی رۆژی شەممەدا ژمارەی یاسایی پەرلەمانتاران ئامادەی کۆبوونەوەکە نابن و پەکی دەکەوێت
ئەم بابەتە 11993 جار خوێندراوەتەوە