+ وێنە ... میدیای ئێرانی لە سەر هێرشەکەی هەولێر " ئەردۆغان " دەکاتە ئامانجی خۆی

پەیامی کورد   ...    میدیای ئێرانی لە سەر هێرشەکەی هەولێر " ئەردۆغان " دەکاتە ئامانجی خۆی

کاردانەوەکانی هێرشە مووشەکییە بالیستیکییەکانی سوپای پاسداران ی سەر بە ئێران بۆ سەر ناوچەی جێی نیشتەجێ بوونی خەڵکی سڤیل لە هەولێر ئەنجامدرابوو ، بەردەوامی هەیە .

زۆربەی ووڵاتان ئەو هێرشەیان شەرمەزار کرد و پشتیوانی خۆیانیان بۆ هەرێمی کوردستان نیشان دا کە ووڵاتی تورکیاش یەک لە ئەو ووڵاتانە بوو .

بە پێی زانیارییەکان هە لە سەر ئەم بابەتە ڕۆژنامەی وەتەنی ئەمڕۆ ی ئێران لە مانشێتێکی سەرنج ڕاکێش دا نووسیویەتی و دەڵێ : هێرشەکەی تەورێز ئەردۆغان ی هەژاند "
لە دەرئەنجامی هێرشە مووشەکییەکانی ئێران بۆسەر ماڵی یەکێک لە خاوەنەکانی کار گرووپ کۆمپانیای ووزە لە هەرێمی کوردستان شێخ باز بەرزنجی زەرەرو زیانێکی فراوان هەژمار کراوە 

ئێران لە سەر پەیمانی ووزە لە نێوان ئانکارا و هەولێر پەتامگەلی خوێنین ئاراستە دەکات .

" کۆمپانیای کار گرووپ لە سەر درووستکردنی پڕۆژەگەلی نەوت و گازی کوردستان گرێبەستیان واژوو کردووە و دانووستاندنی دیپلۆماتیک یان لە نێوان ئانکارا و هەولێردا دەست پێکردووە .
 


ئەم بابەتە 11995 جار خوێندراوەتەوە