+ وێنە ... نیۆیۆرک تایمز : دۆخى تەندرووستى خامنەیى ناجێگیرە
پەیامی کورد ... نیۆیۆرک تایمز : دۆخى تەندرووستى خامنەیى ناجێگیرە
ئایەتوڵڵا عەلی خامنەیی لە ئێستادا لە ژێر چاودێری تیمێکی پزیشکان لە سەر جێگا پشووە، بە وتەی چوار کەسی ئاگادار لە دۆخی تەندرووستی.
ئایەتوڵڵا عەلی خامنەیی، ڕابەری باڵای ئێران هەفتەی ڕابردوو دوای نەخۆشکەوتنی سەختی هەموو کۆبوونەوە و ئامادەبوونی گشتی هەڵوەشاندەوە و لە ئێستادا لە ژێر چاودێری تیمێکی پزیشکان لە سەر جێگاکەیە، بە وتەی چوار کەسی ئاگادار لە دۆخی تەندرووستی.
ئەو کەسەی کە ئاشنای نەشتەرگەرییەکە دەڵێت، خامنەیی لە کلینیکێک کە لە کۆمەڵگەی ماڵ و ئۆفیسەکەی دانراوە، نەشتەرگەرییەکەی بۆ ئەنجامداوە و لە ئێستادا لەلایەن تیمێکی پزیشکەوە بە درێژایی کاتژمێر چاودێری دەکرێت. ئەو کەسە ئاماژەی بەوەشکردووە، هەفتەی رابردوو باری ئایەتوڵڵا بە مەترسیدار دادەنرا، بەڵام بەرەو باشتر رۆیشتووە، ئێستاش پشوو دەدات. پزیشکەکانی بە درێژایی کاتژمێر چاودێری دەکەن و هێشتا نیگەرانن لەوەی کە هێشتا زۆر لاوازە تەنانەت لە سەر جێگاکەشدا دانیشتووە.
ئەم بابەتە 11989 جار خوێندراوەتەوە