+ وێنە ... نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە کۆشکی ئێلیزە پێشوازی لێکرا

پەیامی کورد     ...   نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە کۆشکی ئێلیزە پێشوازی لێکرا 

نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان گەیشتە کۆشکی سەرۆکایەتی فەڕەنسا " ئێلیزە " و لەلایەن ئیمانۆئێل ماکرۆن، سەرۆکی فەڕەنسا پێشوازی لێکرا و دەربارەی چەند پرسێک کۆدەبنەوە. 

بەپێی راگەێندراوێکی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان، لە کۆبوونەوەکەدا بارزانی و ماکرۆن بره‌ودان به‌ په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان و عێراق له‌گه‌ڵ فەڕه‌نسا، دۆخی عێراق، هه‌رێمی كوردستان و ناوچه‌كه‌ به‌گشتی، په‌تای كۆڤید ١٩ و لێكه‌وته‌كانی، مه‌ترسییه‌كانی تیرۆر و ئه‌ركی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی تاوتوێ ده‌كرێن.

بڕیاریشه‌ له‌ دیداره‌كه‌ی نێوان نێچیرڤان بارزانی و ئیمانۆئێل ماكرۆن، باس له‌ گرینگی هاوكاری و هاوبه‌شیی هه‌مه‌لایه‌نه‌ بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی داعش و چه‌ند پرسێكی دیكه‌ی جێی بایه‌خی هاوبه‌ش بكرێت.May be an image of one or more people, people standing, indoor and the Tower of LondonMay be an image of one or more people and people standingMay be an image of one or more people, people standing and outdoorsMay be an image of one or more people, people standing, suit and outdoorsMay be an image of 1 person, standing and suit

May be an image of 1 person, standing and suit

 


ئەم بابەتە 11989 جار خوێندراوەتەوە