+ وێنە ... هاوپەیمانان گوژمەیەک پارە، بۆ مووچەی مانگانەی پێشمەرگەی لیواکانی پیادەی وەزارەتی پێشمەرگە و چەک و تەقەمەنی و کەرەستە و کەل و پەلی شەڕکردن دەنێرن
پەیامی کورد ... هاوپەیمانان گوژمەیەک پارە، بۆ مووچەی مانگانەی پێشمەرگەی لیواکانی پیادەی وەزارەتی پێشمەرگە و چەک و تەقەمەنی و کەرەستە و کەل و پەلی شەڕکردن دەنێرن
بەشێکی دیکە لەکۆمەک و هاوکارییەکانی هێزەکانی هاوپەیمانان، رادەستی بەڕێوبەرایەتی میرەی سەربازی وەزارەتی پێشمەرگە کرا، کە پێکهاتووە لە گوژمەیەک پارە، بۆ مووچەی مانگانەی پێشمەرگەی لیواکانی پیادەی وەزارەتی پێشمەرگە و چەک و تەقەمەنی و کەرەستە و کەل و پەلی شەڕکردن.
وەزارەتی پێشمەرگەی بڵاویکردەوە، لە درێژەی ئەو کۆمەک و هاوکارییانەی، کە هێزەکانی هاوپەیمانان بۆ هێزی پێشمەرگەی کوردستان دابینی دەکەن، بەشێکی دیکە لەکۆمەک و هاوکارییەکانی هێزەکانی هاوپەیمانان، رادەستی بەڕێوبەرایەتی میرەی سەربازی وەزارەتی پێشمەرگە کرا.
کۆڵۆنێڵ ویل دایڤس، راوێژکاری سەربازی هاوپەیمانان لە هەرێمی کوردستان، رایگەیاند، لە ماوەی پێنج ساڵی رابردودا، هێزەکانی هاوپەیمانان، بە چەند بەشێک هاوکاری و پاڵپشتی دارایی و لۆجستی پێشکەش بە وەزارەتی پێشمەرگە کردوە، ئەم هاوکارییانە لەچوارچێوەی پڕۆگرامی راهێنان و پڕچەککردن بۆ لە ناوبردنی داعش بوە، بۆ مەبەستی شکستی بەردەوام و کۆتایی هێنان بە داعش لە هەرێمی کوردستان و عێڕاق.
ئاماژەی بەوەشکردوە، وردەکاری ئەو یارمەتییە پێکهاتوە لە گوژمەیەک پارە، بۆ مووچەی مانگانەی پێشمەرگەی لیواکانی پیادەی وەزارەتی پێشمەرگە و چەک و تەقەمەنی و کەرەستە و کەل و پەلی شەڕکردن
کۆڵۆنێڵ ویل دایڤس باسی لەوەشکرد، "فەرماندەی هەر یەکەیەکی سەربازی، کە کەل و پەل و پێداویستی، لە لایەن هێزەکانی هاوپەیمانان لە چوارچێوەی پرۆگرامی راهێنان و پڕچەککردن بۆ لە ناوبردنی داعشەوە پێدرابێت، پشکنینی ئەمنی و لێکۆڵینەوەی تەواوی بۆ ئەنجام دراوە لەلایەن هاوپەیمانانەوە، لەبوارەکانی پەیوەندی بە تیرۆر و گەندەڵیەوە".
رونیشیکردەوە، ههماههنگی پێشمهرگه و هێزهكانی هاوپهیمانان گرنگ و پێویسته، بۆ ئهوهی بهههموو لایهك بتوانن هێزێكی تۆكمه درووست بكەن، بۆ رووبهڕووبوونهوهی تیرۆریستانی داعش.
هاوكات موقەدهم فهرمان، زراری جێگری بهڕێوهبهری میرەی سەربازی رایگەیاند، "ههر هاوكارییهك لەلایەن هاوپهیمانانهوه دهگاته وهزارهتی پێشمهرگه، بهگوێرهی پلانێكی پێویست و نهخشه بۆ داڕێژراو به فهرمانی وهزارەتی پێشمهرگە لەلایەن بەڕێوبەرایەتی میرەی سەربازی، بهسهر لیوا و یهكه سهربازییهكانی وهزارەتمان دابهشدهكرێت".
ئەم بابەتە 11993 جار خوێندراوەتەوە