+ وێنە ... " هەپەگە " ناسنامەی شەهید بووەکانی بۆمبارانەکەی چەند ڕۆژ پێش ئێستای دهۆک لە لایەن تورکیاوە ئاشکرا دەکات
پەیامی کورد ... " هەپەگە " ناسنامەی شەهید بووەکانی بۆمبارانەکەی چەند ڕۆژ پێش ئێستای دهۆک لە لایەن تورکیاوە ئاشکرا دەکات
هێزەکانی پاراستنی گەل " هەپەگە " ناسنامەی ٤ گەریلای ئەو هێزانەی کە لە دهۆک چەند ڕۆژ پێش ئێستا لە گوندی مانگیشک بە هۆی ئەنجامدانی ئۆپراسیۆنی ئاسمانی و بۆمباران کردنی ئەم ناوچەیە لە لایەن فڕۆکەکانی تورکیاوە شەهید کران ئاشکرا دەکات .
دەربارەی ئەم بابەتەدا هەپەگە لە ڕاگەێندراویکدا بڵاویکردەوە و ئاشکرای کرد کە شەوی ٢٠ی ئەم مانگە کۆمەڵێک لە هاوڕێیەکانی ئێمە بۆ ئەنجامدانی کارێکی تەندرووستی چارەسەرییان وەردەگرت و بە دوای کڕینی دەرمانەوە و لە گەڕانەوەیاندا ، لە دەورووبەری گوندی مانگیشک لە دهۆک لە لایەن فڕۆکە ئاسمانییەکانی تورکیاوە کرانە ئامانج کە لەم هێرشە دا ٤ کەس لە هاوڕێیەکانمان بە داخەوە شەهید بوون .
هەپەگە ئاشکرای دەکات کە لەم هێرشەدا سیخۆڕە خۆجەییەکان زانیاری یان داوەتە دەزگای هەواڵگری تورکیا " میت " ەوە و ئەم هێرشە ئاسمانییەش لە دەرئەنجامی کاری سیخۆڕی و هەواڵگری یەوە هاتووەتە ئاراوە .
بەم پێیە ناسنامەی ئەو ٤ شەهید ەی هەپەگە بەم شێوەیە ڕادەگەێنین :
ناز ناو : دارا بێریتان
ناوی سەرەکی : بابەک عەبدۆلسەنەندەجی
شوێنی لە دایکبوون : سنە
ناوی دایک ، باوک : فەریبا - شۆکرۆڵلا
شوێن و کاتی شەهید بوون : ٢٠ی مەی ٢٠٢١ دهۆک
ناز ناو : فۆرات شۆڕش
ناوی سەرەکی : عەنتەر فۆرات
شوێنی لە دایکبوون : ڕۆحا
شوێن و کاتی شەهید بوون : ٢٠ی مەی ٢٠٢١ دهۆک
ناز ناو : زاگرۆس گلۆرت
ناوی سەرەکی : سەلاحەددین دێدێ
شوێنی لە دایکبوون : جۆلەمێرگ
شوێن و کاتی شەهید بوون : ٢٠ی مەی ٢٠٢١ دهۆک
ناز ناو : دڵگەش سەرحات
ناوی سەرەکی : مەحمەد ئەمین ئەلکاش
شوێنی لە دایکبوون : مووش
ناوی دایک ، باوک : مەدینە - حەسەن
شوێن و کاتی شەهید بوون : ٢٠ی مەی ٢٠٢١ دهۆک
ئەم بابەتە 11992 جار خوێندراوەتەوە