+ وێنە ... هەڵبژاردنەکانی سەرۆککۆماری ئێران بە دەنگدانی ڕابەری باڵای ئەو ووڵاتە دەستی پێکرد
پەیامی کورد ... هەڵبژاردنەکانی سەرۆککۆماری ئێران بە دەنگدانی ڕابەری باڵای ئەو ووڵاتە دەستی پێکرد .
کاروباری بەڕێوەبردنی سێزدەهەمین دەورەی هەڵبژاردنەکانی سەرۆککۆماری ئێران کاتژمێر ٧ ی سەر لەبەیانی ئەمڕۆ هەینی ١٨ی جوونی ٢٠٢١ بە کاتی ئێران دەستی پێکرد .
بە ئامادەبوونی عەلی خامنەیی ڕابەری باڵای کۆماری ئیسلامی ئێران و هاوێشتنی دەنگی خۆی لە سندووقی دەنگدان هەڵبژاردنەکانی سەرۆککۆماری ئەو ووڵاتە دەستی پێکرد .
هاوکات لەگەڵ هەڵبژاردنی سەرۆککۆماری ، هەڵبژاردنی شەوراکانی شار و گوندەکان میان دەورەیی مەجلیسی شەورای ئیسلامی و هەروەها مەجلیسی زانایانی ڕابەری یش بەڕێوە دەچێت .
لەم هەڵبژاردنەدا ٥٩ میلیۆن و ٣١٠ هەزار و ٣٠٧ کەس ڕێگەپێدراون لە ئێران بۆ پڕۆسەی دەنگدان
ئەم بابەتە 11992 جار خوێندراوەتەوە