+ وێنە ... وه‌زاره‌تى ناوخۆى حكوومه‌تى هه‌رێم نووسراوێك ئاراسته‌ى سه‌رجه‌م به‌ڕێوبه‌رایه‌تیه‌كانى پۆلیس ده‌كات
پەیامی کورد ... وه‌زاره‌تى ناوخۆى حكوومه‌تى هه‌رێم نووسراوێك ئاراسته‌ى سه‌رجه‌م به‌ڕێوبه‌رایه‌تیه‌كانى پۆلیس ده‌كات
وه‌زاره‌تى ناوخۆى حكوومه‌تى هه‌رێم نووسراوێكى ئاراسته‌ى سه‌رجه‌م به‌ڕێوبه‌رایه‌تیه‌كانى پۆلیس ده‌كات بۆئه‌وه‌ى ناوى ڕێ پێدراوانى پۆلیسیان بۆ ڕه‌وانه بكه‌ن به مه‌به‌ستى كردنه‌وه‌ى خولى پێگه‌یاندنى ئه‌فسه‌رى.
به‌ڕێوبه‌رایه‌تى گشتی پۆلیسى هه‌رێمیش پاڵپشت به نووسراوێكى وه‌زاره‌تى ناوخۆ كه داوایكردوه ناوى ڕێ پێدراوانى پۆلیسیان بۆ ڕه‌وانه بكه‌ن به مه‌به‌ستى كردنه‌وه‌ى خولى پێگه‌یاندنى ئه‌فسه‌ری، داوا ده‌كات، له ماوه‌ى سێ ڕۆژدا ناوى گشت ڕێپێدراوانى پۆلیس ده‌رچووى كۆلێژه‌كان ئاراسته‌ى وه‌زاره‌ت بكه‌ن بۆ به‌شداریى له‌خولى ئه‌فسه‌رانى باڵا.
ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ڕوو، لیسته‌كان ناوى ڕێپێدراوانى كوڕان و كچان به جیا ڕه‌وانه بكرێت و ئاماژه بكرێت به كه‌س وكارى پله‌یه‌كى شه‌هید.
ماوه‌ى چه‌ند ساڵێكه له هه‌رێمى كوردستان خولى ئه‌فسه‌رى نه‌كراوه‌ته‌وه و ژماره‌یه‌كى زۆرى ڕێ پێدراوى پۆلیس له چاوه‌ڕوانى كردنه‌وه‌ى ئه‌و خوله‌دان‌و به‌شێكیان چه‌ند ساڵێكه پله‌كانیان گه‌یشتۆته ڕێپێدراوى یه‌ك و ئه‌گه‌ر به‌شداری له‌خولى ئه‌فسه‌رى نه‌كه‌ن به‌پێى یاساى سه‌ربازی پله به‌رزكردنه‌وه‌یان ڕاده‌گیرێت.
ئەم بابەتە 11991 جار خوێندراوەتەوە