+ وێنە ... وه‌زاره‌تی دارایی بڕگه‌یه‌كی دیكه‌ی جێبه‌جێكردنی یاسای بوودجه‌ی عێراقی راگه‌یاند
پەیامی کورد ... وه‌زاره‌تی دارایی بڕگه‌یه‌كی دیكه‌ی جێبه‌جێكردنی یاسای بوودجه‌ی عێراقی راگه‌یاند
وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه، جێبه‌جێكردنی بڕگه‌یه‌كی یاسای بوودجه‌ی ٢٠٢١ی راگه‌یاند و ئاشكرایكرد، حكوومه‌تی هه‌رێم پابه‌نده به‌جێبه‌جێكردنی بڕگه‌كانی ئه‌و یاسایاوه.
به‌گوێره‌ی راگه‌ێندراوێكی وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری، ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه له دیوانی وه‌زاره‌ت، ئاوات جه‌ناب نووری وه‌زیری دارایی و ئابووری پێشوازی له سالم جه‌واد عه‌بدۆلهادی به‌ڕێوبه‌ری بانكی عێراقی بۆ بازرگانی (TBI) كرد.
له‌سه‌ره‌تای كۆبوونه‌وه‌كه، وه‌زیری دارایی ئاماده‌یی ته‌واوی پیشاندا كه حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان پابه‌ندی جێبه‌جێكردنی بڕگه‌كانی یاسای بوودجه‌ی عێراقه و تاوه‌كوو بتوانرێت لێكتێگه‌یشتنێكی ته‌واوه‌تی هه‌بێت و رێكه‌وتنی نێوان هه‌رێم و به‌غدا به سوودی گه‌لی عێراق كۆتایی بێت.
كۆبوونه‌وه‌كه به مه‌به‌ستی جێبه‌جێكردنی بڕگه‌ی (١١ی دوه‌م د) له یاسای بوودجه ژماره ٢٣ ی ساڵی ٢٠٢١ بو، تاوه‌كوو به ئاراسته‌ی دیاریكردنی میكانیزمێك بۆ چۆنیه‌تی چاره‌سه‌ركردن و پاكتاوكردنی قه‌رزه‌كانی (TBI) له‌سه‌ر حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و له چوارچێوه‌ی یاساكه‌دا وه‌ك پابه‌ند بوونی هه‌ردوولا.
٣١ی مانگی (ئازار/٣)ی ٢٠٢١ دوای چه‌ندین دانووستانی نێوان لایه‌نه سیاسییه‌كان و سه‌ردانی شاندی هه‌رێم بۆ به‌غدا، پرۆژه‌یاسای بوودجه‌ی ساڵی ٢٠٢١ی دارایی په‌سه‌ندكرا، پشكی هه‌رێمی كوردستان له بوودجه‌كه، بڕی ١١ تریلیۆن و ٤٨٢ ملیار دیناره.
به‌گوێره‌ی رێكه‌وتنی نێوان هه‌رێم و به‌غدا، كه په‌یوه‌ست كراوه به‌ناردنی پشكی هه‌رێمی كوردستان، هه‌رێم پابه‌ند ده‌كرێت به راده‌ستكردنی ٢٥٠ هه‌زار به‌رمیل نه‌وتی رۆژانه و نیوه‌ی داهاتی خاڵه سنووری و فیدڕاڵیه‌كان به‌حكوومه‌تی عێراق و دانه‌وه‌ی قه‌رزی بانكی عێراقی بۆ بازرگانی، له‌به‌رامبه‌ریشدا به‌غدا ١٢.٦٧%ی بوودجه ره‌وانه‌ی هه‌رێم ده‌كات.
ئەم بابەتە 11994 جار خوێندراوەتەوە