+ وێنە ... ووڵاتی سوید لە کتێبێکی وانەیی خۆیدا " عەلی خامنەیی " رابەری باڵای ئێران وەکوو تێرۆریست ناساندووە
پەیامی کورد ... ووڵاتی سوید لە کتێبێکی وانەیی خۆیدا " عەلی خامنەیی " رابەری باڵای ئێران وەکوو تێرۆریست ناساندووە
لە لاپەڕەی ١٨٥ ی کتێبی کۆمەڵناسی« samhälle » پۆلەکانی ٧ تا ٩ لە دواناوەندیی لە ووڵاتی سوید باسی لە رێبەری کۆماری ئیسلامی« عەلی خامنەیی» وەک دیکتاتۆرێکی مەزهەبی کردووە.
لەو کتێبەدا هاتووە کە دیکتاتۆرە مەزهەبییەکان تاوانی وەک کوشتن، تیرۆر، سانسۆر " شاردنەوە " ، ترس و تۆقاندن، ئەشکەنجە، دزی و تاڵانی ماڵ و مۆڵکی خەڵک و پێشێلکردنى یاسا و... بە ناوی دین ئەنجام دەدەن و دواتر بیانووش بۆ ئەو کارانەیان دێننەوە.
ئەم بابەتە 11991 جار خوێندراوەتەوە