+ وێنە ... وێنەگەلی سەتەلایتی لە کۆگاکردنی کەرەستە و کەل و پەلی سەربازی و نیزامی ڕووسیا لە سنوورەکانی لەگەڵ ئۆکراین
پەیامی کورد ... وێنەگەلی سەتەلایتی لە کۆگاکردنی کەرەستە و کەل و پەلی سەربازی و نیزامی ڕووسیا لە سنوورەکانی لەگەڵ ئۆکراین .
وێنەگەلی سەتەلایتی تیجاری بڵاویان کردووەتەوە لە لایەن کۆمپانیایەکی تایبەتی ئەمریکی جێگیری سەربازی و نیزامی نوێی ڕووسیای لە چەند شوێنێک نزیک بە ئۆکراین نیشان دەدات
بە پێی ڕاپۆرتێک لە زاری ڕۆیتەرز کۆمپانیای " ماکسار " جێگیر لە ویلایەتەیەکگرتووەکان کە ماوەی چەندین هەفتەیە کۆگاکردنی کەل و پەل و هێزەکانی ڕووسیا چاودێری دەکات ڕایگەیاند ئەو وێنانەی کە لە ڕۆژانی چوارشەممە و پێنجشەممە وەرگیراوە ، جێگیرکردنی هێزی نوێ و بەرچاو و جێگای گرینگی لە چەندین شوێن لە کەریمە ڕاگوێزراوە ، ڕۆژئاوای ڕووسیا و بێلاڕووسیا نیشان دەدات .
ڕووسیا لە ئێستادا مانۆڕ و نەمایشی سەربازی و نیزامی هاوبەش لە بێلاڕووسیا و هەروەها مانۆڕگەلی دەریایی لە دەریای ڕەش ئەنجام دەدات کە بەشێک لە زیادبوونی چالاکییەکانی سەربازی لە نزیکی ئۆکراین هەژمار دەکرێت کە نیگەرانییەکانی هێرشی لە ناکاو و لە ماوەی زۆر نزیک زیاتر کردووە . ڕووسیا هەرجۆرە پیلانی هێرش کردن بۆ سەر ئۆکراین ڕەت دەکاتەوە .
ماکسار ووتوویەتی کە لە کەریمە ، کە ڕووسیا لە ساڵی ٢٠١٤ ئەوی لە ئۆکراین جیا کردەوە جێگیرکردنی گەورە لە هێز و کەرەستە و کەل و پەلی نوێ لە فڕۆکەخانەی " ئۆکتیابریسکۆیە" لە باکووری شاری " سیمفرۆپل " بریتی لە ٥٥٠ چادر و خەیمەی سەربازی و سەدان ئۆتۆمبێلی گواستنەوەی شناسایی کردووە .
ماکسار لە بێلاڕووسیا شوێنی ڕاهێنانی نیزامی و سەربازی ڕووسیا - ش جێگیرکردنێک لە هێز ، ئۆتۆمبێلگەلی سەربازی و هەلکۆپتەری بەرچاو لە فڕۆکەخانەی زیابرۆکا کەمتر لە ٢٥ کیلۆمەتری سنوور لەگەڵ ئۆکراین شناسایی کردووە
ئەم بابەتە 11991 جار خوێندراوەتەوە