+ وێنە ... وێنەیەکی سەرسووڕهێنەر لە فڕۆکەی شەڕکەری ڕووسی Су-34 с 10 تێکبەستراو بە ١٠ بۆمبی ئەتۆمی

پەیامی کورد       ...     وێنەیەکی سەرسووڕهێنەر لە فڕۆکەی شەڕکەری ڕووسی Су-34 с 10 تێکبەستراو بە ١٠ بۆمبی ئەتۆمی   .

وێنەیەکی سەرسووڕهێنەر لە فڕۆکەی شەڕکەری ڕووسی Су-34 с 10 بە دە پمبی هاوشێوە کراوی ئەتۆمی تاکتیکی یەوە لە ئینتەرنێت بلاو کرایەوە .

بە پێی ڕاپۆرتێک ئەم وێنەیە کە کتێبی بچووک بە بۆنەی ٦٠ ەمین ساڵوەگەڕی دامەزاروەی فیزیای تەکنیکی ڕووسیا بە ناوی زاباباخینا چاپ کراوە . ئەم دامەزراوەیە کە لە ناوچەی چلیابینسک ە خاوەندی ناوندێکی ئەتۆمی یە و لە ساڵی ١٩٥٥ ەوە لە حاڵی پەرەپێدانی چەکگەلی ئەتۆمی خۆیەتی

Су-34 с 10  فڕۆکەیەکی هێرشبەری شەڕکەری بۆمب هاوێژی دوو سەرنشینەیە و دوو ماتۆڕی جێتی تۆربۆفەن ی درووست کراوی کۆمپانیای ئاسمان پەیمای سۆخۆ لە ڕووسیایە کە بە پێی پیلان و دیزاین لاشەی فڕینی شەڕکەری سۆخۆ - ٢٧ دیزاین و درووست کاوە . Су-34 с 10  بۆ جێگرەوەی شەڕکەری بۆمبهاوێژی تاکتیکی سۆخۆ - ٢٤ و بۆمبهاوێژی بۆرد بەرزی تۆپۆلۆف ٢ - ئێم ٢٢ لە هیزی ئاسمانی ڕووسیا درووست کراوە . بەرهەم هێنانی ئەم فڕۆکە هێرشبەرە لە ساڵی ٢٠٠٦ ەوە دەستی پێکردوە و لە ساڵی ٢٠١٤ دا بە شێوەی فەرمی چووەتە ڕیزی ئەرتەشی ڕووسیاوە . نرخی هەر یەکە لەم فڕۆکە شەڕکەرە بۆمب هاوێژانە نزیکەی ٣٦ میلیۆن دۆلارە و تاکوو ئیستا تەنیا بۆ الجزایر نێردراوە 

 


ئەم بابەتە 11990 جار خوێندراوەتەوە