+ وێنە ... وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان بڕیارێکی گرینگ دەردەکات
پەیامی کورد ... وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان بڕیارێکی گرینگ دەردەکات
وەزارەتی دارایی حكوومه‌تى هه‌رێم گشتاندنی دارایی ژمارە ٦ی ساڵی ٢٠٢٢ تایبەت بەپاداشتی خانەنشینی بڵاوکردەوە.
له نووسراوێكى وه‌زیرى دارایی كه واژووى ئاوات شێخ جه‌نابى له‌سه‌ره ئاماژه‌ى به كۆنووسى ژماره (٤٦) له ١٧ى ١٢ى ٢٠٢١ لیژنه‌ى پێداچونه‌وه‌و ده‌ركردنى ڕێنماییه داراییه‌كان كردوه‌و تایبه‌ته به‌و فه‌رمانبه‌رانه‌ى كه خانه‌نشین كراون و پاداشتى خانه‌نشینیان وه‌رگرتووه، به‌ڵام دووباره دامه‌زراونه‌ته‌وه خانه‌نشین كراون.
له‌و ڕوه‌شه‌وه هاتووه، "ئه‌و فه‌رمانبه‌رانه‌ى كه دامه‌زراونه‌ته‌وه یان گه‌ڕاونه‌ته‌وه سه‌ر كار‌و پاداشتى خانه‌نشینیان بۆ خه‌رجكراوه به‌پێى یاسا‌و ڕێنماییه كارپێكراوه‌كان ده‌بوایه پاداشتى خانه‌نشین یان بگه‌ڕاندایه‌ته‌وه بۆ گه‌نجینه‌ى حكوومه‌تى هه‌رێم له‌لایه‌ن فه‌رمانگه‌كه‌یه‌وه، به‌ڵام نه‌یانگه‌ڕاندۆته‌وه‌و دووباره خانه‌نشینكراونه‌ته‌وه".
جه‌ختیشی كردوەته‌وه، "ده‌توانن ئه‌و پاداشته بگه‌ڕێننه‌وه دووباره له‌سه‌ر خانه‌نشین كردنى دووه‌مجار پاداشتیان بۆ خه‌رج بكرێته‌وه له‌ماوه‌ى ٦٠ ڕۆژ له‌ڕێكه‌وتى ده‌رچوونى ئه‌م گشتاندنه".
ئەم بابەتە 11988 جار خوێندراوەتەوە