+ وێنە ... وەزارەتی دارایی و ئابووری حکوومەتی هەرێمی کوردستان لیستی مووچەی سەرجەم وەزارەتەکانی بەم شێوەیە راگەیاند

پەیامی کورد    ...   وەزارەتی دارایی و ئابووری حکوومەتی هەرێمی کوردستان لیستی مووچەی سەرجەم وەزارەتەکانی بەم شێوەیە راگەیاند

وەزارەتی دارایی و ئابووری حکوومەتی هەرێمی کوردستان لیستی مووچەی مانگی سێی سەرجەم وەزارەتەکانی راگەیاند و بڕیارە لە رۆژی یەکشەممە ١٠ی نیسان دەست پێبکات و تا ٢٨ی ئەم مانگە بەردەوام دەبێت.

وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستان، بڵاویکردوەتەوە، لە ١٠ی نیسان/٤ دەست بە دابەش کردنی مووچەی مانگی سێ دەکەن و سەرەتاش مووچەی وەزارەتی تەندرووستی دابەش دەکرێت و رۆژی دوشەممەش وەزارەتی پێشمەرگە و یەکەی(٧٠), رۆژی سێشەممەش مووچەی وەزارەتی دارایی و ئابووری، ناوخۆ ، بەڕێوبەرایەتی گشتی رەگەزنامە، بەڕێوبەرایەتی دام ودەزگا نەوتییەکان دابەش دەکرێت.

هەر بەگوێرەی لیستەکە، رۆژی چوارشەممە مەوچەی (کاروباری شەهیدان، کەس و کاری شەهیدان و ئەنفالکراوان، زیندانییە سیاسییەکان) و رۆژی پێنجشەممەش مووچەی(هێزەکانی زێرەڤانی و فەرماندەی بەرگری و فریاکەوتن) دابەش دەکرێت.

هاوکات رۆژی یەکشەممە ١٦ی نیسان/٤، مووچەی وەزارەتی پەروەردە دەرەوە و ناوەوەی شار و رۆژی دووشەممەش مووچەی وەزارەتی کاروباری کۆمەڵایەتی، کەم ئەندامان، ئەنجوومەن و دەزگای ئاسایش دابەش دەکرێت و رۆژانی ٢٦،٢٧،٢٨ی مانگیش بە دابەش کردنی مووچەی سەرۆکایەتیەکانی (ئەنجوومەنی وەزیران، پەرلەمان، سەرۆکایەتی هەرێم) و خانەنشینی پێشمەرگە کۆتایی بە دابەش کردنی مووچەی مانگی سێ دێت.

 


ئەم بابەتە 11993 جار خوێندراوەتەوە