+ وێنە ... وەزارەتی دەرەوەی ئێران لیستەیەک لە ناوی ئەو کەسانەی کە دەستیان لە کوشتنی قاسم سلێمانی و ئەبوو مۆهەندێس دا هەبووە بڵاو کردەوە
پەیامی کورد ... وەزارەتی دەرەوەی ئێران لیستەیەک لە ناوی ئەو کەسانەی کە دەستیان لە کوشتنی قاسم سلێمانی و ئەبوو مۆهەندێس دا هەبووە بڵاو کردەوە .
بڵاوکردنەوەی لیستەیەکی نوێی گەمارۆوەکان لە سەر ناو کەسایەتییە ئەمریکییەکان کە لە کوشتنی قاسم سلێمانی و ئەبوو مۆهەندێس دا دەستیان هەبووە .
وەزارەتی کاروباری دەرەوەی ئێران سەبارەت بە بەڕۆژگەیاندنی لیستەی گەرامۆدانی ئەو کەسە ئەمریکییانەی کە لە کوشتنی قاسم سلێمانی و هاوڕێیەکانی دەستیان هەبووە بەیاننامەیەکی دەرکرد
بە پێی ڕاپۆرتێک لەم بەیاننامەیەدا بەم شێوەیە هاتووە :
بەناوی خودای گەورە و میهرەبان
وەزارەتی کاروباری کۆمرای ئیسلامی ئێران لە جێبەجێ کردنی یاسای " بەرەنگاربوونەوە لەگەڵ پێشێلکردنی مافی مرۆڤ و هەنگاو شەڕئەنگیزییەکانی ئەمریکا لە ناوچەکە " بە تایبەتی ماددەی ٤ و ٥ ی یاسای ئاماژەپێکراو سەرەرای گەمارۆدانی بەرپرسانی باڵای دەوڵەتی پێشینی ئەمریکا وەکوو دۆناڵد ترامپ " سەرۆککۆماری پێشوو " مایک پۆمپێئۆ " وەزیری کاروباری دەرەوەی پێشوو " جۆن بۆڵتۆن " ڕاوێژکاری ئەمنییەتی نەتەوەیی و نیشتیمانی پێشوو " مارک ئێسپێر " وەزیری بەرگری پێشوو " جینا داسپێل " سەرۆکی پێشووی دەزگای هەواڵگری سی ئای ئەی " کریستۆفەر میلەر " سەرپەرستی پێشووی وەزارەتی بەرگری " و ستیڤن مێنووچین " وەزیری پێشووی خەزێنەداری " و هەروەها مەتیۆ تالێر " باڵیۆزی ئەمریکا لە بەغدا " ستیڤ فاگێن " جێگری پێشووی باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە بەغدا " و ڕاب والەر " سەرکونسووڵی پێشووی ئەمریکا لە هەولێر کە بە ڕیزبەندی ٣٠ مانگی دەی و ٢ی ئابان بە مانگی ئێران لە ساڵی ٢٠٢٠ لە لیستەی گەمارۆوەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران دان . کەسە ئاماژە پێکراوەکان بە هۆی هەبوونی ڕۆڵیان لە تاوانی تێرۆریستی ویلایەتەیەکگرتووەکانی ئەمریکا لە دژی قاسم سلیمانی و هاوڕێیەکانی ئەو هەروەها پەرەدانی تێرۆریسم و پێشێڵکردنی مافە سەرەتاییەکانی مرۆڤ ، دەخاتە لیستەی گەمارۆوکان یەوە .
کەسانی ئاماژەپێکراو ، بە پێی بابەتی ، بڕیاردان ، داڕشتنی بەرنامە ، ڕێکخراوەیی کردن ، دەستەبەرکردنی دارایی ، پشتیوانی ، ڕابۆردی یا خود جێبەجێ کرنی هەنگاوی تێرۆریستی ئاماژەپێکراو بەشداری یان هەبووە و یا لە ڕێگای پالپشتی لەم تاوانەوە ، تێرۆریسم کە هەڕەشەیەکە ەل دژی ئاشتی و ئەمنییەتی نێودەوڵەتی یە پەرەپێداوە .
ئەم بابەتە 11988 جار خوێندراوەتەوە