+ وێنە ... وەزارەتی دەرەوەی ڕووسیا لەبەیاننامەیەکدا هاوکاری و سەردانی سەرۆکی حەشدی شەعبی بۆ ووڵاتەکەی ڕادەگەێنێت
پەیامی کورد ... وەزارەتی دەرەوەی ڕووسیا لەبەیاننامەیەکدا هاوکاری و سەردانی سەرۆکی حەشدی شەعبی بۆ ووڵاتەکەی ڕادەگەێنێت
وەزارەتی دەرەوەی ڕووسیا لەبەیاننامەیەکدا ئاشكرایكرد، شاندێکی هێزەکانی حەشدی شەعبی بەسەرۆکایەتی فالح فەییاز لە مۆسکۆیە، ئهوهشى ڕاگهیاندووه، "بابەتی سەرەکی سەردانەکەش بریتییە لە دابین کردنی چەک و تەقەمەنی بۆ هێزەکانی حەشدی شەعبی".
لەبەیاننامەکەی وەزارەتی دەرەوەی ڕووسیادا هاتووە، "لە مۆسکۆ فالح فەییاز سەرۆکی دەستەی حەشدی شەعبی لەگەڵ میخائیل بۆگدانۆڤ ی جێگری وەزیری دەرەوەی ڕووسیا کۆبوونەوە، لەو کۆبوونهوهیهدا بۆچوونەکان لەبارەی دۆخی ئێستای ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست ئاڵوگۆڕکراوەو جەختیش لەپاڵپشتیو پشتیوانی هێزەکانی حەشدی شەعبی لەجەنگی ڕووسیا دژ بە ئۆکراین کراوەتەوە"
ئهوهش ئاشكراكراوه، "جگە لەوەی هەردوولا جەختیان لەگرینگی بەهێزکردنی هەوڵە هاوبەشەکان بۆ بەرەنگاربوونەوەی ئەو ئاڵنگاریانە کردۆتەوە کە ناوچەکە لەسەر هەردوو ئاستی سیاسی و ئەمنی بەخۆیەوە دەبینێت".
لەبەیاننامەکەدا باس لەوەشکراوە، "ڕووسیا هەڵسەنگاندن بۆ لیستی ئەو چەکانە دەکات کە فالح فەییاز بەمەبەستی کڕینی لە ڕووسیا ڕادەستی بەرپرسانی ئەو ووڵاتەی کردووە".
سەردانەکەی فالح فەییاز سەرۆکی دەستەی حەشدی شەعبی بۆ ڕووسیا لەکاتێکدایە کە ناوبراو لەلیستی تیرۆری ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکادایە.
ئەم بابەتە 11994 جار خوێندراوەتەوە