+ وێنە ... وەزارەتی ناوخۆی تورکیا : لە شاری شڕناخ ١٠ گەریلای پەکەکە شەهید کراون
پەیامی کورد ... وەزارەتی ناوخۆی تورکیا : لە شاری شڕناخ ١٠ گەریلای پەکەکە شەهید کراون .
بە گوێرەی ڕاگەیاندنی وەزارەتی ناوخۆی تورکیا لە شاری شڕناخ ١٠ گەریلای پەکەکە شەهید بوونە . وەزارەتی ناوخۆی تورکیا لە بەرامبەر ئەم ئۆپراسیۆنێکدا لە دژی گەریلاکانی پەەکەکە لە شاری شڕناخ لە ناوچەی بەستا ڕاگەیندراوێکی بڵاو کردەوە .
بە گوێرەی ڕاگەێندراوەکەی وەزارەتی ناوخۆی تورکیا ١٠ گەریلای پەکەکە شەهید بوونە کە یەکێکیان فەرماندەیەکی پلە باڵای پارتی کرێکارانی کوردستان " پەکەکە " یە بە ناوی ئۆزگۆر گابار .
لە سەر ئۆپراسیۆنەکەی شڕناخ تاکوو ئێستا پارتی کرێکارانی کوردستان " پەکەکە " هیچ ڕاگەێندراوێکی بڵاو نەکردووەتەوە .
ئەرتەشی تورکیا لە ماوەی ئەم دوو مانگەدا لە شاری سێرت و شڕناخ ئۆپراسیۆنێکی سەربازی بە ناوی " “Eren -10” بەڕێوە دەبات .
ئەم بابەتە 11988 جار خوێندراوەتەوە