+ وێنە .... وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی کوردستان بریارێکی گرینگ لە سەر ئەفسەرانی پلەدار دەردەکات
پەیامی کورد ... وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی کوردستان بریارێکی گرینگ لە سەر ئەفسەرانی پلەدار دەردەکات
وەزارەتی ناوخۆی هەرێم بە فەرمانێک پلەی ٧٢٠ ئەفسەری بۆ ساڵی ٢٠٢٢ بەرزکردەوە و رایگەیاند، بڕیارەکە لە (کانونی دووەم/١)ی ئەمساڵەوە دەچێتە بواری جێبەجێکردنەوە.
وەزارەتی ناوخۆی هەرێم لەدوایین نووسراویدا کە ٣ی ئەم مانگە دەرچووە باسی لەوەشکردوە، پلەی ٧٢٠ ئەفسەر بۆ ساڵی ٢٠٢٢ بەرزدەکرێتەوە ئەویش بە پشت بەستن بە یاسای راژە و خانەنشینی ژمارە ١٨ی ساڵی ٢٠١١.
ئەوەش هاتووە، جێگیرکردنی سووڕانەوەی خزمەت بۆ ئەو کەسانە دەکرێت کە ناویان لە لیستی هاوپێچ دا هاتووە بۆ پلەی داهاتوویان.
بەگوێرەی بڕیارەکەی وەزارەتی ناوخۆی هەرێم بڕیارەکە لە (کانونی دووەم/١)ی ئەمساڵەوە دەچێتە بواری جێبەجێکردنەوە.
ئەم بابەتە 11991 جار خوێندراوەتەوە