+ وێنە ... وەزیری بەرگری تورکیا و فەرماندەگەلی باڵای نیزامی و سەربازی سەردانی بنکەکانی ووڵاتەکەیان یان لە ناو خاکی عێراق کرد
پەیامی کورد ... وەزیری بەرگری تورکیا و فەرماندەگەلی باڵای نیزامی و سەربازی سەردانی بنکەکانی ووڵاتەکەیان یان ە ناو خاکی عێراق کرد
وەزیری بەرگری تورکیا سەردانی بنکەیەکی سەربازی لە هەرێمی کوردستانی کرد، ئەوەش دوای ئەوەی زیاتر لە هەفتەیەکەدا ئۆپراسیۆنی بۆ سەر بارەگاکانی پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) دەستپێکردوە.
بەپێی هەواڵەکان ئەمڕۆ شەممە خۆلووسی ئاكار، وەزیری بەرگری تورکیا بەیاوەری سهرۆكی ئهركانی سوپا، یهشار گولهر و فهرماندهی هێزی ئاسمانی ، ئومیت دۆندار بنكهیەکی سهربازی سوپای تورکیا لە گردی بیلیچ لە هەرێمی کوردستان بەسەرکردەوە.
بە پێی زانیارییەکان ئاکار لە میانەی سەردانی ئەم بنکەیە ڕایگەیاند : هێرشەکەیان بۆ سەر بارەگاکانی پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) بەردەوامە و "ههردوو ئۆپراسیۆنی چنگ-ههوره تریشقه و چنگ-برووسكه، بهردهوامن".
هەروەها ووتی توانیمان دەستمان بگاتە هەموو بنکە شاراوەکانی ئەندامانی پەکەکە و لە سەر کۆتایی پێهێنانیان پێداگرین و ئێمە توانای ئەنجامدانی ئەم کارەمان هەیە و لە کورترین کات دا ئاشتی لە ناوچەکە دەستەبەر دەکەین
ئەم بابەتە 11990 جار خوێندراوەتەوە