+ وێنە ... پاسەوانی ئایەتۆڵلا خۆمەینی : خۆمەینی بە دەرمان تێرۆر کرا هەر بۆیە پارێزگاری لە خامنەیی دەبێ هەزار بەرامبەر بکرێت

پەیامی کورد    ...   پاسەوانی ئایەتۆڵلا خۆمەینی : خۆمەینی بە دەرمان تێرۆر کرا هەر بۆیە پارێزگاری لە خامنەیی دەبێ هەزار بەرامبەر بکرێت

حەمید ڕەزا نەقاشییان یەکێک لە پاسەوانەکانی ئایەتۆڵلا خۆمەینی ڕابەری باڵای ئێران لە ووتووێژێکدا لەگەڵ ڕاگەیاندنی ئەوەی کە خۆمەینی لە نەخۆشخانە بە دەرمان تێرۆر  کرابوو ، ووتی کە پارێزگاری کردن و پاسەوانی لە خامنەیی بە هۆی " هەندێک دزەکردنی گومانئاوی یەوە " لە نووسینگەکەی ئەو ، دەبێ هەزار بەرامبەر بکرێت .

ئەو لە ووتووێژێکی ڤیدیۆییدا ڕایگەیاند کە خۆمەینی بە هۆی کێشەی دڵ ەوە لە نەخۆشخانە لە ژێر چاودێری پزیشکیدا بوو بەڵام دواتر ئاشکرا بوو کە گەدەی تووشی خوێن بەربوون بووە .

ئەو هەروەها ڕایگەیاند کەپسوولگەلی کەڵک وەرگیراو لەم هەنگاوەدا لە ڕێگای چەند کەسیكەوە لە " دەرمانخانەی ژێر قادرمەیی " لە بەریتانیا کڕدرابوو و ئەم دەرمانخانەیە پێشتر بوونی نەبووە و بۆ ئەم کارە " فرۆشتنی ئەم دەرمانانە " بەدی هاتبوو و دواتر داخرابوو .

ئەو ڕوونکردنەوەی زیاتری دەربارەی ئەم دەرمانەوە ئاشکرا نەکرد و ڕاینەگەیاند کە ئایا ئەم دەرمانانە لە سەر راسپاردەی پزیشکانی خۆمەینی نووسرابوو یا خود نا ، ئەم پاسەوانەی خۆمەینی هەروەها نەیووت کە کەسانی کڕیاری دەرمانەکان چ پلە و پۆستێکیان هەبووە .

نەقاشییان ڕایگەیاند کە نووسراوی لێکۆڵدراو لە کڕیارانی ئەم دەرمانانە لە دۆسیەی تەسکیل کراو لە وەزارەتی هەواڵگری بوونی هەیە بەڵام ئەکبەری هاشمی ڕەفسەنجانی لەو کاتەدا ئیزنی نەداوە بەدواداچوون بۆ ئەم دۆسیەیە بکرێت .

ئەو هەروەها ووتی کە بە هۆی بەدیهاتنی " کەسانی جێگای گومان " لە نووسینگەی خامنەیی لە ڕووداوەکانی ئەم دواییە ، دەبێ پارێزگاریکردن و پاسەوانی کردن لە خامنەیی بکرێتە هەزار بەرامبەر .

ئەو هەروەها ڕوونکردنەوەیەکی زیاتری سەبارەت بە کەسانی گومان لێکراو " لە نووسینگەی خامنەیی  یەوە نەدا . ئەم قسانە لە دوای گۆڕانکارییەکان لە دەزگای هەواڵگری سوپای پاسداران و دامەزراوەی بەرپرسیاری پاسەوانی کردن لە ڕابەر بەیان کراوە .

ئەمە لە حاڵێکدایە کە دوو ڕۆژ دوای لەکارلادانی حسێن تائێب ، سەرۆکی ڕێکخراوی هەواڵگری سوپای پاسداران ، ئیبراهیم جەبباری ، فەرماندەی " سوپای پاراستنی ڕابەرایەتی " یش کە بەرپرسیاریەتی پاسەوانی کردن و پاریزگاری کردن لە خامنەیی لە ئەستۆدایە لە دوای ١٢ ساڵ لەکار لادرا و حەسەن مەشرووعی فەر بوو بە جێگرەوەی ئەو

گۆڕینی فەرماندەی سوپای پاراستنی ڕابەرایەتی لە ماوەیەکی کورتدا لە دوای لەکارلادانی تائیب لە سەرۆکایەتی دەزگای هەوالگری سوپا ، پرسیارگەلێکی نویی دەربارەی هۆکاری ئەم گۆڕانکارییانە لەم ماوە کاتییە کورتەدا بەدی هێنا .

هەوڵدان بۆ بەرەنگاربوونەوە لەگەڵ دزەکردنی باڵای ئیسرائیل لە دامەزراوەگەلی سەربازی ، ئەمنییەتی و ئۆپراسیۆنی ئێران لە هۆکراگەلیکە کە چاودێران بۆ ئەم گۆڕانکاری یانە هەژماری دەکەن .


ئەم بابەتە 11991 جار خوێندراوەتەوە