+ وێنە ... پاپا گەیشتە مووسڵ و دواتر دەگەڕێتەوە هەولێر

پەیامی کورد     ...    پاپا گەیشتە مووسڵ و دواتر دەگەڕێتەوە هەولێر .

پاپا فڕانسیس لە دواهەمین ڕۆژی سەفەری خۆیدا بۆ عێراق گەیشتە شاری مووسڵ ناوەندی پارێزگای نەینەوا 

بە پێی ڕاپۆرتێک بڕیار وایە پاپ لە کەنیسەی " حوش البیعە " لە شاری مووسڵ کە لە لایەن داعش ەوە وێران کراوە مەراسیمی نیزا و دۆعا بەڕیوە ببات .

پاپ سەر لە بەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە گەیشتە هەرێمی کوردستان و بە باڵەفڕ سەردانی مووسڵی کرد .

هەروەها بە پێی خشتەی سەردانەکەی پاپای ڤاتیکان، دوای مووسڵ دەچێتە قەرەقۆش و لەکەنیسەی تاهیرە ئەلکوبرا بەشداری لە رێوڕەسمێکی ئایینی دەکات و ووتارێک پێشکەش دەکات.
هاوکات بۆ نیوەڕۆ پاپا فرانسیس دەگەڕێتەوە هەولێر و کاتژمێر 16:00ی دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ لە یاریگای فرانسوا هەریری هەولێر بە بەشداری 10 هەزار کەس گەورەترین رێوڕەسمی نزای ئێوارەی یەکشەممە بەڕێوەدەبات.

 


ئەم بابەتە 11994 جار خوێندراوەتەوە