+ وێنە ... پاڤێڵ تاڵەبانی : یەکیتی مێژووی پڕ لە شانازییە و نایکەینە قوربانی بەرژەوەندی تاکە کەسی و حیزبی
پەیامی کورد ... پاڤێڵ تاڵەبانی : یەکیتی مێژووی پڕ لە شانازییە و نایکەینە قوربانی بەرژەوەندی تاکە کەسی و حیزبی
پاڤێڵ تاڵەبانی، هاوسەرۆکی یەکیتی نیشتمانی کوردستان رایگەیاند، "مێژووی یەکێتی لێوڕێژە لە قوربانیدان بۆ ئەم خاکە، بۆیە ئەو مێژوە پڕ لە شانازییە ناکەینە قوربانی بەرژەوەندی شەخسی و حیزبی و هەمو هەوڵێکمان لەپێناو ژیانێکی ئارام و خۆشگوزەراندایە بۆ کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان."
لەپێگەی تایبەتی خۆی لەتۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک، پاڤێڵ تاڵەبانی بڵاویکردەوە کە دوێنێ چوارشەممە لەبارەگای مەکتەبی سیاسی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان لەگەڵ پێشمەرگە دێرینە دانەبڕاوەکانی یەکێتی کۆبوەتەوە و لە سەرەتای کۆبوونەوەکەدا ستایشی مێژووی زێڕین و درەوشاوەی کۆمەڵەی پێشمەرگە دێرینە دانەبڕاوەکانی کردوە، راشیگەیاند، ئەزموونی ئەمڕۆمان بەرهەمی خەبات و قوربانیدانی پێشمەرگە قارەمانەکانی کوردستانە. سەرۆکایەتی یەکیتی نیشتمانی کوردستان بە چاوی ڕێز و شکۆمەندییەوە لەو خەباتە دەڕوانێت و وەفادار دەبێت بەرامبەر هەوڵ و تێکۆشانی ئەوان لەپێناو کورد و کوردستان.
هاوسەرۆکی یەکیتی ئاماژەی بە رۆڵ و گرینگی کۆمەڵەی پێشمەرگە دێرینە دانەبڕاوەکان کرد و رایگەیاند، وەک چۆن پێشمەرگەکانمان لە رابردوودا سەرمەشقی شۆڕش و کوردایەتی بوون، ئێستاش دەبێت بە هەمان رۆحییەتی شۆڕشگێڕانەوە پێکەوە دەست لەناو دەست خەبات بکەین لە پێناو سەرخستنی ئەم ئەزموونە و کوردستان بگەینینە قۆناغێکی باشتر و خۆشگوزەرانتر.
لە درێژەی کۆبوونەوەکەدا پاڤێڵ تاڵەبانی پەیام و ستراتیژی یەکێتی روونکردەوە و ووتی، ئێمە لەگەڵ یەکدەنگی و یەک هەڵوێستی هێز و لایەنەکانین و بڕوامان بە کاری هاوبەش هەیە لەپێناو خزمەتکردنی خەڵکی خۆشەویستی کوردستان.
ئەم بابەتە 11998 جار خوێندراوەتەوە