+ وێنە ... چالاکێکی سیاسی خەڵکی سنە لە هەولێر لە لایەن کەسانی نەناسراو بە چەک هێرش دەکرێتە سەر ماڵەکەی
کاتژمێر ٢ی بەرەبەیانی ڕۆژی یەکشەممە ٧ی سەرماوەزی، کەس یان کەسانێکی نەناسراو لە گەڕەکی بنەسڵاوەی هەولێر بە چەک هەڵیان کوتایە سەر ماڵی ڕشاد مینبەری، چالاکی سیاسی دژبەری حکوومەتی ئێران و هەروەها ئەندامی چالاکی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران.
زانیویەتی کە بە کۆڵت ٦ گولە لە پەنجەرەی ژووری نووستنی ڕشاد مینبەری دراوە.
ڕشاد مینبەری وێڕای پشتڕاست کردنەوەی ئەم زانیارییانە ڕایگەیاند : “من هیچ دوژمنییەکم لەگەڵ کەس نیە و تەنیا دەست و پەیوەندییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران لەم هێرشەدا بۆ سەر خۆم بە تاوانبار دەزانم”.
هێرش بۆ سەر ماڵی ڕشاد مینبەری لەکاتێکدایە کە ناوبراو لە ماوەی چەند مانگی ڕابردوودا بەردەوام لەلایەن ئیدارەی ئیتلاعاتی سنەوە هەڕەشەی کوشتنی لێکراوە و تەنانەت ئەم ناوەندە ئەمنییە پێشنیاری بە ژمارەیەک لە دەستبەسەرکراوانی بەهاری ئەمساڵی سنە کردووە کە لەهەمبەر پێدانی پارە بچنە هەولێر و لە تیرۆر کردنی ڕشاد مینبەری هاوکارییان بکەن.
ئەم بابەتە 11985 جار خوێندراوەتەوە