+ وێنە ... ڕابەری باڵای ئێران بە شێوەی فەرمی داوای لێبووردن ئاراستەی هەندێک لە بەربژێرە ڕەتکراوەکانی پۆستی سەرۆککۆماری دەکات

پەیامی کورد     ...    ڕابەری باڵای ئێران بە شێوەی فەرمی داوای لێبووردن ئاراستەی هەندێک لە بەربژێرە ڕەتکراوەکانی پۆستی سەرۆککۆماری دەکات

پاش گوشارەکانی ئامۆلی لاریجانی و ئەگەری درکاندنی نهێنییەکانی ڕابەری باڵای ئێران عەلی خامنەیی و کۆماری ئیسلامی ، خامنەیی لە لاپەڕەی تویتەری خۆیدا بە فەرمی داوای لێبوردنی کرد.

رابەری کۆماری ئیسلامی ئێران داوا دەکات، هەندێک لە بەربژێرانی هەڵبژاردنی سەرۆککۆماری ئەو ووڵاتە کە شیاوبوونیان ڕەتکراوەتەوە قەرەبوو بکرێنەوە

عەلی خامنەیی، رابەری باڵای ئێران لە تویتێکدا دەڵێت، لێرەوە دەبێ ئاماژەیەکی دینی و مرۆڤانە بدەم لە هەڵسەنگاندنی شیاوبوونی بەربژێرەکاندا، ستەم لە ژمارەیەک بەربژێر کراوە و شیاوبوونیان رەتکراوەتەوە. خامنەیی داوا لە دام ودەزگا بەرپرسەکان دەکات کە ئەو ستەمە و هەروەها تۆمەت لێدانی بێ بنەما بە خۆیان  یا بنەماڵە ڕیزدار و هێژاکانیان دراوە کە سەلمێندرا بە پێچەوانەوەیە و دەبێ قەرەبوو بکەنەوە.و هەروەها دەڵێ پاراستنی ئابڕۆ یەکێک لە باڵاترین مافەکانی مرۆڤایەتییە داواکاری من ئەوەیە کە دەزگاکانی بەرپرس و پەیوەندیدار قەرەبووی بکەنەوە

دوای تویتەکەی خامنەیی، عەباس کەدخودایی، ووتەبێژی ئەنجوومەنی پاراستنی دەستووری ئێران رایگەیاند، خامنەیی قسەی کۆتایی دەکات و هەمووان پابەند دەبن بە بڕیارەکانی. دەشڵێت، ئەنجوومەنی پاراستنی دەستوور لە هەڵە بێبەری نییە و بەزوویی بۆچوونی خۆی لەو بارەیەوە رادەگەیێنێت.

رۆژی 11-5-2021 دەرگای خۆبەربژێرکردن بۆ هەڵبژاردنی سەرۆککۆماری ئێران کرایەوە و پێنج رۆژ بەردەوام بوو، لە ماوەی ئەو پێنج رۆژەدا نزیکەی 600 کەس ناوی خۆیان تۆمارکرد، بەڵام دواجار ئەنجوومەنی پاراستنی دەستوور شیاوبوونی تەنیا حەوت بەربژێری پەسندکرد. ئەوانیش: ئیبراهیم رەئیسی، سەعید جەلیلی، موحسین رەزایی، عەلیڕەزا زاکانی، ئەمیرحوسێن قازیزادە هاشمی، موحسین مێهرعەلیزادە و عەبدولناسر هیمەتی.

رەتکردنەوەی شیاوبوونی زۆربەی بەربژێرەکان بە تایبەتی بەربژێرانی ریفۆرمخواز، ترسی دروستکردووە کە ریفۆڕمخوازەکان هانی خەڵک بدەن بەشداری لە هەڵبژاردندا نەکەن.


ئەم بابەتە 11990 جار خوێندراوەتەوە