+ وێنە ... ژووری ئۆپراسیۆنەکانی پارێزگای سلێمانی سەبارەت بە تێرۆر کردن و بریندارکردنی دوو ئەندامی باڵای پەکەکە لەو شارە ڕاگەێندراوێکی گرینگ بڵاو دەکاتەوە
پەیامی کورد ... ژووری ئۆپراسیۆنەکانی پارێزگای سلێمانی سەبارەت بە تێرۆر کردن و بریندارکردنی دوو ئەندامی باڵای پەکەکە لەو شارە ڕاگەێندراوێکی گرینگ بڵاو دەکاتەوە
ڕاگەێندراوێك لەژووری ئۆپراسیۆنێكی ھاوبەشەوە لە پارێزگای سلێمانی
لەسەر راسپاردەی بەڕێز قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی ئەنجوومەنی وەزیران،
ژوورێکی ئۆپراسیۆنی هاوبەش پێکهێنرا لەدەزگای ئاسایشی هەرێم و ئاژانسى پاراستن و زانيارى - زانيارى و بەڕێوبەرایەتی ئاسایشی پاريزگاى سلێمانی و بەڕێوبەرایەتی گشتى دژه تيرور و بەڕێوبەرایەتی پۆلیسی سلێمانی، بەمەبەستی لێكۆڵینەوە و گەڕان بەدوای تۆمەتبارانی دوو کردەوەکەی دوو رۆژی رابردوو. پاش چڕ كردنەوەی ھەوڵەكان، توانرا لەماوەی کەمتر له ٢٤ كاتژميردا پیلانەكە ئاشكرا بكرێت و تاوانباری سەرەكی ئەو دوو کردەوەیە دەستگیر بکرێت دوو کردەوەکەش ،
_یەكەميان رۆژی ۱٦ی ئەیلول روویدا و تێیدا كەسێك بریندار بوو .
_دووەمیان رۆژی ۱۷ی ئەیلول روویدا و تێیدا كەسێك تیرۆر كرا.
تۆمەتبارەكەش راپێچی دادگا کرا تاوەكوو سزای یاسایی خۆی وەربگرێت.
لێرەوە بەهەموو لایەکی رادەگەینین کەسلێمانی شاری ئارامییە بۆ هەمووان بێ جیاوازی و ئاسایش و ئارامی شار وھاوووڵاتییانیش پارێزراوە.
-دەزگای ئاسایشی هەرێم و ئاژانسى پاراستن و زانيارى - زانيارى.
-بەڕێوبەرایەتی ئاسایشی پاريزگاى سلێمانی.
-بەڕێوبەرایەتی گشتى دژه تيرور.
-بەڕێوبەرایەتی پۆلیسی سلێمانی.
١٨ی ئەیلولی ٢٠٢١
ئەم بابەتە 11989 جار خوێندراوەتەوە