+ وێنە ... ژەنەڕاڵ مەکێنزی سەبارەت بە چەند پرسی گرینگ زانیاری بڵاو دەکاتەوە
ژەنەڕاڵ مەککێنزی سەرۆکی کۆمیتەی فەرماندەیی ناوەندی ئەرتەشی ویلایەتەیەکگرتووەکان سێنتکام لە ووتووێژ لەگەڵ لوولیتا بالدۆر ، ڕۆژنامەوانی ئاسۆشەیتێد پرێس بە پرسیارەکانی سەبارەت بە ئەفغانستان ، عێراق و ئێران ووڵامی دایەوە .
ئەو لە سەر ئەو باوەڕەیە کە ئێران بەردەوامە لە هەوڵدانی بۆ بەردەوامیدان لە دزەکردن و هێزی خۆی لە عێڕاق دا . ئەو دەربارەی هەوڵە مووشەکییەکانی ئێران یش ووتی : " ئەوان خەڵکەکەی خۆیان برسی دەکەن تاکوو مووشەکگەلێکی زۆر درووست بکەن .
ئەم بەرپرسە باڵا سەربازییەی ئەمریکا لە گفتۆگۆی سەرەتایی خۆیدا سەبارەت بە پرسیارگەلێک دەربارەی توانمەندی بەرەنگاربوونەوەی تاڵیبان لەگەڵ داعش و ئەلقاعیدە ووڵامی دایەوە و ئەوەی کە ئایا ئەم دوو گرووپە لە ناوخۆی ئەفغانستان خەریکی بەهێزبوونن یا نە ڕایگەیاند :
بەرەنگاربوونەوە لەگەڵ داعش بۆ تاڵیبان ئاسان و بەرەنگاربوونەوە لەگەڵ ئەلقاعیدە زۆر دژوار دەبێت
بەرەنگاربوونەوە لەگەڵ داعش بۆ تاڵیبان ئاسان و بەرەنگاربوونەوە لەگەڵ ئەلقاعیدە زۆر دژوار دەبێت و ووتی : " تاڵیبان هێشتا ئەم شانسەی هەیە کە بتوانێ لە دژی داعش هەنگاو بنێت . داعش لە گۆشە و کەناری ئەفغانستان زۆر بە زەحمەت هێرش دەکاتە سەر تاڵیبان . هەر بۆیە وا بیر دەکەمەوە بەرەنگاربوونەوە لەگەڵ داعش بۆ تاڵیبان ئاسان دەبێت بەڵام بۆ ئەلقاعیدە زۆر دژوار و قورس دەبێت ئەوەی ئێمە ئەمانەوێت لە ئەفغانستان بیبینین هەنگاوی بەهێزی تاڵیبان لە دژی ئەلقاعیدەیە چوونکە ئەوان لە ڕێکەوتنەکەی دەوحەدا ئەم جۆرە هەنگاوەیان ڕاگەیاندبوو و قەولیان لە سەر دابوو .
مێحوەرێکی دیکە ووتووێژەکان لە سەر هەژموونی هیزەکانی ئەمریکا لە عێڕاق ە
هێرشەکانی ئەم دواییەی میلیشیا سەربازییەکانی ژێر پاڵپشتی ئێران لە عێراق
ئەو ڕۆژنامەوانە ئەم پرسیارەی خستە ڕوو کە ئایا " ژمارەی هێزەکان لە عێراق بۆ ماوەیەکی تا ڕادەیەک سەقاگیر بووە ، ئەم ڕێژەیە لە هێزەکان گۆڕانکاری یان تێدا دەکرێت ؟؟
ژەنەڕاڵ مەککێنزی ووڵامی دایەوە و ووتی : " تەنیا ڕۆڵی هێزەکانی ئەمریکایە کە گۆڕانکاری کردووە و ژمارەی هێزەکان لە چاودا هەر لەو ئاستە یەکسانە و هەروەهاش دەمێنێەوە .
هەروەها سەبارەت بە هێرشەکانی میلیشیاکانی سەر بە ئێران بێ هیوایی خۆی ڕاگەیاند دەربارەی گۆڕانکارییە سیاسییەکانی ئەم دواییەی عێراق ئاماژەی کرد و ووتی : ئێران لە سەرۆکوەزیران " کازمی " و هەروەها دەرئەنجامی هەڵبژاردنەکان بێهیوا بوون . دەرئەنجامی ئەم هەڵبژاردنە نیشانی دا کە ئەوان ناتوانن لە ڕێگای یاسایی بەرەو ئامانجی خۆیان بڕۆن لە دۆخێکی وەهادا ئێوە دەتوانن لە ڕێگاگەلی نایاسایی یەوە بە ئامانجەکانتان بگەن و ئەمەش بە واتای کەڵک وەرگرتن لە تووند و تیژییە .
هەموو هێزەکانی ئەمریکا لە عێراق ناکشێنەوە
ئەم بەرپرسە باڵا سەربازی یە لە ئەرتەشی ویلایەتەیەکگرتووەکانی ئەمریکا لەمبارەیەوە جەختی کردەوە و ڕایگەیاند : ئێران سەبارەت بە ناتەوانییەکانی خۆی لە کاریگەربوون لە سەر تەشکیل کردنی دەوڵەتی نوێی عێراق بێ هیوا بووە مەبەستم ئەوەیە کە وای دەبینم هێرشی ئەم دواییە بۆ تێرۆر کردنی سەرۆکوەزیرانی عێراق ڕووداوێکی زۆر گرینگ بوو . ئەمە نیشانەی بێ هیوایی و یاس بوونە ک ەئەوان لە ئێستادا پێ گەیشتوون . جگە لەمانە ئەوان دەیانەوێت هەموو هیزەکانی ویلایەتەیەکگرتووەکان عێراق بە جێ بهێڵن بەڵام هەموو هێزەکانی یولایەتەیەکگرتووەکان نیازی بە جیهێشتنی عێراق یان نییە
بە ووتەی مەککێنزی ئێران خەڵکەکەی خۆی برسی دەکات تاکوو مووشەکەکانی درووست بکات مووشەکگەلێک کە خاوەنی بۆردی زۆر ە ، زیادبوونی کوشتاری بەرز و بەرزکەرەوەی توانمەندییەکانن .
لە لایەکی دیکەوە مووشەک گەلی کرووز و بەرنامەگەلی فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکان یش لە ماوەی ساڵانی ڕابردوودا زۆر چالاک بووە .
ئەم بابەتە 12012 جار خوێندراوەتەوە