+ وێنە ، ڤیدیۆ ... بەرپرسێکی پێشووى دەزگای هەواڵگری میت ی تورکیا سەبارەت بە عەبدۆڵڵا ئۆجاڵان زانیاری گرینگ ڕادەگەێنێت
بەرپرسێکی پێشووى دەزگای هەواڵگری میت ی تورکیا ڕایگەیاند : عەبدۆڵڵا ئۆجالان تا ئێستا بە فەرمى لێپرسینەوەى لەگەڵ نەکراوە
فەرمانبەر و بەرسێکی پێشووی دەزگای هەواڵگری میت ی تورکیا بە ناوی مێحمێت ئەیموور لە بەردەوامبوونی لە ئاشکراکردنی نهێنییە شاراوەکەنای دەوڵەتی " کوور " یا شاراوەی تورکیا و ئەم جارە ش لە بەرنامەیەکی تەلەفزیۆنی دا ڕایگەیاند کە سەرۆکی " پەکەکە " عەبدۆڵلا ئۆجاڵان بە شێوەیەکی فەرمی لێپرسینەوە و لێپیچینەوەی لەگەڵ نەکراوە .
ئەیموور هەروەها ڕایگەیاند کە ، ئەگەر ئۆجاڵان بە شێوەیەکی فەرمی لێپرسینەوە و لێپێچینەوەی لەگەڵ بکرابا ئەوە پەیوەندییەکانی ئەو لە ئاراستەی نێودەوڵەتی ئاشکرا دەبوو و هەروەها ووتی : ئەمن لەمبارەیەوە شتێک دەڵێم . ئۆجاڵان بە مەرجێک کە لە سێدارە نەدرێت ڕادەستی تورکیا کرا . دەی لێرەدا باشە ، ئۆجاڵان دوای ئەوەی کە ڕادەست کرا ، لێپرسینەوە و لێپێچینەوەی لەگەڵ کرا ؟ کێ لێپرسینەوە و لێپێچینەوەی لەگەڵ کرد ؟ حەسەن ئاتای ئۆگۆر !!!. حەسەن ئاتای ئۆگۆر کێیە ؟ ئەندامی کۆمەڵەی پەرین چەکە . جا بۆ چی ئەو لێپرسینەوەی لەگەل کرد ؟ ئەو هیچ کات بیری لەم بابەتە کردەوە ؟
سەرۆکی " پەکەکە " گیراوە . ئەو پەیوەندی لەگەڵ کێ هەیە ؟ لە چ کەسێک هاوکاری و یارمەتی وەرگرتووە ؟ ئیتالیایی هەیە ، بەریتانیایی هەیە ، یوونانی هەیە . بۆچی ئۆجاڵان لێپرسینەوەی لەگەل نەکرا .؟ دەبێ مرۆڤ ئەم پرسیارە لە " شەنکال ئاتاساگۆنی " سەرۆکی پێشووی دەزگای هەواڵگری میت " بکات ؟؟
ئەم بابەتە 11988 جار خوێندراوەتەوە