+ وێنە ... کەسایەتییەکی کورد و سیاسەتمەداری ئەندامی " PDK-T " بە داخێکی گرانەوە کۆچی دوایی کرد

پەیامی کورد    ...   کەسایەتییەکی کورد و سیاسەتمەداری ئەندامی " PDK-T " بە داخێکی گرانەوە کۆچی دوایی کرد .

کەسایەتی دیاری کورد " خەلیل بۆزان بەگ " لە بنەماڵەی بەگەکانی شاری کۆبانێ و هەروەها لە بنەماڵەی گەورەی بەرازی یان کۆچی دوایی کرد

بەڕێز خەلیل لە ساڵی ١٩٥٥ لە شاری کۆبانێ لە ڕۆژئاوای کوردستان لە دایک بووە ، دوای خوێندنی خۆی لە بەسی باکالۆری لە ئانکارا لە زانینگەی ئانکارا بەسی دەرمانسازی " فارماسی " تەواو کرد .

خەلیل دوای ماوەیەک دەگەڕێتەوە ڕۆحا و لەوێ ژیانی خۆی جارێکی دیکە دەست پێدەکاتەوە . دوای ڕووداوەکانی کۆبانی لە ڕۆحا کۆمەڵەی هاوکاری و یەکگرتنی کۆبانێ ی دامەزراند و سەرپەرشتی ئەم کۆمەڵەیەی لە ئەستۆ بووە . وەکوو دەزگایەکی سڤیل بوونە پاڵپشتی و خاوەنداری پەنابەرانی کۆبانی و خەبات و شۆڕشێکی سەربەرزانەیان خستەڕێ و کارێکی بەرچاو بوو .

خەلیل یەکێک لە ئەندامانی باڵای پارتی دیمۆکراتی کوردستانی تورکیا " PDK-T " بوو . ماوەیەکی درێژخایەن ئەندامی کۆمیتەی ڕێبەرایەتی و هەروەها سکرتێری گشتی ئەو پارتەی کردووە .

خەلیل بۆزان کەسی دڵسۆز بۆ ڕێبازی کورد و بە تایبەتی بارزانی بوو ، هەر لەم چوارچێوەیەش دا خەبات و چالاکی خۆی بەردەوامی پێدا و سیاسەتمەدارێکی خاوەن کەسایەتی بەرچاو و ڕێز بوو .

بە داخەوە بەکۆچی دوایی بەڕێز خەلیل بۆزان بۆشائیەکی گەورە لە ڕیزەکانی تێکۆشەرانی ئازادی خوازی کوردستان دا درووست بوو کە هیواخوازین بتوانین ڕێگەپێدەری کەسایەتی لەم شێوەیە بین

ڕۆژی ٣٠.٠١.٢٠٢٢ تەرمی بەڕێز خەلیل بۆزان بۆ بە خاک سپاردن بەرەو زێدی لە دایک بوونی " کۆبانێ " دەگوازرێتەوە .

ڕۆحی کاک خەلیل و هەموو شەهید و ڕزگاریخوازانی ڕێگای کوردستان شاد بێت و خودای گەورە سەبر بە بنەماڵە و هاوڕێ و هاوڕێگا و خەباتکارانی ببەخشێت " ئامین "


ئەم بابەتە 11991 جار خوێندراوەتەوە