+ وێنە ... گەشتیارێکی فەڕەنسەوی بە تۆمەتی " سیخۆری و بانگەشە لە دژی نیزامی ئێران " دەکەوێتە بەندیخانە

پەیامی کورد      ...    گەشتیارێکی فەڕەنسەوی بە تۆمەتی " سیخۆری و بانگەشە لە دژی نیزامی ئێران " دەکەوێتە بەندیخانە

یەکێک لە تۆمەتەکانی بێنجامین برێیەر پرسیارکردن سەبارەت بە لەچکەی ناچارە "

پارێزەری بێنجامین برایەر ئەو گەشتیارە فڕەنسەویەی کە ماوەی ١٠ مانگە لەئێران دەستگیرکراوە رایگەیاند، ئەو گەشتیارە تۆمەتەکانی "سیخوڕی و بڵاوکردنەوەی چەواشەکاری بەرامبەر رژێمی ئێران"ی دراوەتە پاڵ و ئەوان چاوەڕێی دوا بڕیاری دادگا دەکەن بۆ یەکلاییکردنەوەی تۆمەتەکان.

سەعید دەهقان، پارێزەری بێنجامین برێیەر لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تویتەر ڕایگەیاند : ئەگەر ئەو تۆمەتانەی ئاراستەی برێیەر کراون ساغ بکرێنەوە بۆ ماوەیەکی زۆر زیندانی دەکرێت و لەسەر ئەو بابەتەش وەزارەتی دەرەوەی فەڕەنسا هاتوەتەسەر خەت و چاودێری دۆخەکە دەکات.هەروەها ڕایگەیاندووە هۆکاری تۆمەتی سیخوڕی کردنەکەی : هەڵگرتنی وێنە لە لایەن ئەم گەشتیارەوەیە لە ناوچەگەلی قەدەغە کراوەکانی ئێران ە 

بێنجامین برێیەر (تەمەن ٣٥ ساڵ) لەکاتێکدا دەستگیرکراوە لەناوچە بیابانییەکانی نێوان ئێران و تورکمەنێستان بەبەکارهێنانی "درۆن" وێنەی گرتوە و تۆمەتی وێنەگرتنی لەشوێنی قەدەغەکراوی ئاڕاستەکراوە.

پارێزەرەکەی دەڵێت، ئەو گەشتیارە فەڕەنسەوییە لەشاری مەشهەد راگیراوە و باری تەندرووستی باشە، پارێزەرانی و بەرپرسانی باڵیۆزخانەی فەڕەنسا دەتوانن سەردانی بکەن، هەروەها وەک پارێزەرانی تۆمەتەکانیان بەبێ بنەما دەزانن و چاوەڕێ دەکرێت لەماوەیەکی کەمدا بڕیار لەبارەی دۆسییەکەوە بدرێت.


ئەم بابەتە 11990 جار خوێندراوەتەوە